تشرینی یه‌که‌م 21, 2017 13:02 Asia/Tehran
  • ئەلمەیادین: پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر ستانی سەعدە لە یەمەن ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

کەنالی دەنگ وباسی ئەلمەیادین ڕایگەیاند: پەلاماری ئاسمانی شەوی ڕابردوو (هەینی) هاوپەیمانی عەرەبی- ئەمریکایی بە سەرۆکایەتی عەرەبستان بۆ سەر دوو ماڵی ئاوەدان لە شاری سنووری غەمەر لە ستانی سەعدە(باکووری یەمەن) ، بوو بە هۆی کوژرانی ٢٩ شارومەندی ناسەربازی یەمەنی و برینداربوونی پێنج کەسی تر .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ (شەممە)ئ کەنالی دەنگ وباسی ئەلمەیادین ، هەروەها بە هۆی  بۆمبارانی ناوچەی ئاوەدانی فەخرە لە باکووری شاری سەعدە بە بۆمبە هێشوییەکان لە لایەن بۆمبهاوێژەکانی دەستدرێژکاری عەرەبستانی- ئەمریکایی، پێنج منداڵی دیکەی یەمەنیش بریندار بوون. هەر لەم حالە دا ،بۆمبهاوێژەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری عەرەبی -ئەمریکایی لە پێنج نۆرە بۆمباران تۆری مۆخابێراتی شاری سنووری شەدا لە رۆژئاوای ستانی سەعدەیان بە تەواوەتی کاول و وێران کردووە . هەروەها شەوی رابردوو بەهۆی بۆمبارانی کێلگەیەک لەناوچەیەکی ئاوەدان لە ئەلجەر لە شاری عەبەس لە ستانی حەججە لە یەمەن  لەلایەن بۆم هاویژەکانی دەستدرێژکاری عەرەبی- ئەمریکایی، ٤ کەسی سیڤیل ئەندامی بنە ماڵەیەکی یەمەنی کوژراون. بۆمب هاوێژەکانی دەستدرێژکاری هاوپەیمانی عەرەبی - ئەمریکایی  هاوکات لەگەل دەستدرێژکاریی هێزە بەکرێگیراوەکانی سوپای سودان و هیزەکانی " عەبد ڕەبە مەنسورهادی" سەرۆک کۆماری لە کار کشاوە و هەڵاتووی یەمەن بۆ دوو شاری سنووری میدی و حەرز لە ڕۆژی ڕابردوو، ٢٠ جار ئەو دوو شارەیان بۆمباران کردووە . ئەمەو لە لایەکی ترەوە بە هۆی پەلاماری هیزەکانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانیی یەمەن بۆ سەر بنکە کانیی سەربازییە دەستدرێژکارەکانی عەرەبستانی لە نزیکی بوارگەی سنووری ئەلخەزرا دوو ترۆمبیلی سەربازی و ڕادەیەک لە کەرەستە و ئامێرەکانی جەنگی دەستدرێژکارەکان لەناو چوون و ژمارێک لە وان کوژراون و این بریندار بوون .