تشرینی یه‌که‌م 21, 2017 16:23 Asia/Tehran
  • کوژرانی58 سەربازی میسری لە تێکهەڵچوون لەگەڵ تیرۆریستان

سەرچاوە میسرییەکان ڕایانگەیاند، پەنجا و هه شت سەربازی میسری لە تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە پارێزگای جیزە ، کوژراون.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا)، سەرچاوە میسرییەکان ڕایانگەیاند؛ هێزەکانی پۆلیسی میسر پاش وەرگرتنی هەندێ زانیاری لەبارەی خۆشاردنەوەی ژمارێک تیرۆریست لەناوچەی بیاوانیی "الواحات" لە پارێزگای جیزە بۆ گرتنیان چوونەتە ئەو ناوچەیە.

هێزەکانی پۆلیس بۆ گەمارۆی تیرۆریستان لە کۆپتەر کەڵکیان وەرگرت. هێزە ئاسایشییەکانی میسریش لەو ناوچەیە ، لەئامادەیی دان.

دوابەدوای تێکهەڵچوونی قورسی دوولایەن، پەنجاو هه شت سەربازی میسری کوژران.

ئەحمەد ئەبوولغیت، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب ئەمڕۆ شەممە بەتوندترین گفت و لفت پەلاماری تیرۆریستیی لەدژ هێزە چەکدارەکانی میسری ئیدانەکردو داکۆکی تۆکمەی خۆی لە حکومەتی میسر بۆ هەوڵدان لەدژ تیرۆریزم و پاراستنی سەقامی ئەو وڵاتە، ڕاگەیاند.