تەقینەوە لە ڕۆژئاوای شاری کابول
سەرچاوەکانی ئەمنیەتی لەڕودانی تەقینەوە لە بەردەم زانکۆی سەربازی لە ڕٶژئاوای شاری کابولی پێتەختی ئەفغانستان هەواڵیان دا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما لە کابول، ئەم تەقینەوەیە کە دوای نێوەڕووی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوای شاری کابول ڕویدا سەرچاوەگرتوولە بومبی مغناتیسی بوو کە ژمارەیەک کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە. وردیاتی زۆرتری ئەم هەواڵە بڵاونەکراوەتەوە. ڕۆژئاوای کابولی پێتەختی ئەفغانستان کاتژمێر بەیانی ئەمڕٶ بە کاتی خۆجییش تەقەی لیکرا. ڕٶژئاوای شاری کابول ناوچەی دیپلۆمات نشینی وەزیر ئەکبەرخانە کە زۆربەی باڵوێزخانەکانی دەرەوەیی لەوێدا هەڵکەوتووە. دوێنێ یش بەهۆی تەقینەوەکانی پەیتا پەیتا لە مزگەوتی ئیمام زەمان لە ڕٶژئاوای کابول ومزگەوتێکی تر لە شارستانی دولینە ی پارێزگەی غوری ئەفغانستان فرەتر لە حەفتا کەس لە نوێژخوینان شەهید بوون وژمارەیەکی تریش بریندار بوون. تاقمی ترۆریستی داعش ،بەرپرسایەتی ئەم پەلامارە ترۆریستیانەی گرتە ئەستۆ.