خۆپێشاندانی دژە سەعودی سەدان یەمەنی لە تەعیز
هه زاران شارومەندی یەمەنی بە کۆبوونەوەی لەمەیدانی ئەلعوریە "ئازادی" شاری تەعیز لەدژی عەرەبستانی سەعودی خۆپێشاندانیان کردو درۆشمیان لەدژی هاوپەیمانی عەرەبی وپاسای عەرەبستان دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، خۆپێشاندەران لە تەعیز بە هەڵدانی درۆشم گەلیک ڕایانگەیاند ، عۆەرەبستان لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی سەربە بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا وهێزەکانی پشتیونی عەلی عەبدوڵلا ساڵح ، سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن شکستی خواردووە. ناڕازیان لەم خۆپێشاندانە ڕوو لە هاوپەیمانی عەرەبی لەدژی یەمەن بە ڕێبەری عەرەبستان ودەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن بانگەوازیان دەکرد، ئازادی لەکویدایە ؟ هەروەها ئەوان درۆشمیان لەدژی سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای عەرەبستان هەڵدا. ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەم دواییە لە ڕاپۆرتێک هاوپەیمانی لە ژێر فەرمانی عەرەبستانی بەبەرپرسی کوژران وبریندار بوونی شەشسەدو هەشتاو سێ منداڵی یەمەنی زانی. بە پێی هەواڵێکی تر ، وەزارەتی تەندوروستی یەمەن ڕایگەیاند : خزمەت گەیاندن لە سەتی پەنجا وپێنجی نەخۆشخانەکانی ئەم وڵاتە دوابەدوای پەلاماری هاوپەیمانی عەرەبی ڕاگیراوە. وتەبێژی وەزاڕەتی تەندوروستی یەمەن لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی لە سەنعا ڕایگەیاند : خزمەت گەیاندنی فرەتر لە سەتی پەنجاوپێنج لە نەخۆشخانەکان وناوەندەکانی تەندوروستی بەهۆی دەسدرێژی وپەلامارەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی ڕاگیراوە. وتەبێژی وەزاڕەتی تەندوروستی یەمەن هەروەها ڕایگەیاند : فرەتر لە نێوەیەک لە منداڵانی یەمەنی بە هۆی پەلامارەکان وگەمارو لە بەدخوراکی لەئازاردان. فرەتر لە هەشتسەد هەزارکەس لە کۆتایی مانگی ئاوریلی ڕابردوو تۆشی نەخۆشی کولێرابوونە وفرەتر لە دووهەزارکەسیش هەتا ئێستاکە بەهۆی تۆش بوون بە نەخۆشی کولیرا گیانی خۆیانیان لەدەس داوە.