تشرینی یه‌که‌م 22, 2017 12:55 Asia/Tehran
  • خەرجی هەژدە میلیارد دۆلاریی قەیرانەکەی سووریا بۆ لوبنان

وەزیری ئابووریی لوبنان وتی: قەیرانی چەند ساڵی ئەم دواییەی سووریا خەرجێکی نزیکەی هەژدە ملیارد دۆلاری بەسەر لوبنان دا سەپاندووە و بێ کاریی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە پەرە پێ داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،ڕائید خوری وەزیری ئابووریی لوبنان ڕۆژی شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا پێی داگرت: نزیکەی یەک و نیو ملوێن پەناخوازی سووری لە لوبناندان کە ئەم پەناخوازانە سەدی چلی تێکڕای حەشیمەتی لوبنان پێک دێنن و بوونی ئەم پەناخوازانە لە لوبنان، گرفتی کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئاسایشتیی زۆری لێ کەوتووەتەوە.

وەزیری ئابووریی لوبنان وتیشی: سکاڵای زۆر لە بارەی بوونی هێندێک دامەزراوەی نایاسایی لە لوبنان دا بەم وەزارەتخانەیە گەییشتووە کە وا دەر دەخات، شارومەندانی بیانی لەم دامەزراوانەی کە هی پەناخوازانە بەبێ دانی باج خەریکی چالاکین.

خوڕی پێشی داگرت: دەوڵەتی لوبنان هاودەردی و هاودڵیی خۆی لەگەڵ پەناخوازان دا دەر دەبڕێت و لە گرفتەکانیان تێ دەگات، بەڵام بەهیواین کە ئەو پەناخوازانە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

وەزیری ئابووریی لوبنان وتیشی: کۆمەڵگای جیهانی دەبێ ئەرکی خۆی لە هەمبەر پەناخوازان ڕاپەڕێنێ، چونکو تەنیا دەوڵەتی لوبنان لە هەمبەر شەڕی سووریاو پەناخوازان بەرپرس نییە.

 

سەرپەیڤ