ترسی نەتانیاهۆ لە دەستەڵاتی ئێران لە ناوچەکە دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i313992-ترسی_نەتانیاهۆ_لە_دەستەڵاتی_ئێران_لە_ناوچەکە_دا
سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی نیگەرانیی دەربڕیوە لە شکستی ترۆریستانی داعش لە سوریا و دەستەڵاتی ئێران لە ناوچەکە دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 06, 2017 09:11 Asia/Tehran
  • ترسی نەتانیاهۆ لە دەستەڵاتی ئێران لە ناوچەکە دا

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی نیگەرانیی دەربڕیوە لە شکستی ترۆریستانی داعش لە سوریا و دەستەڵاتی ئێران لە ناوچەکە دا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، "بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی  رۆژی یەکشەممە لە وتوویژ لەگەڵ بی بی سی ئیدعای کرد ، ئێران بە شکست دانی ڕەشەکوژانی داعش، هێزەکان و کەرەسەتە وئامێری سەربازی خۆی لە نزیکیی سنوورەکانی فەلەستینی داگیر کراو دا سەقامگیر دەکات .

 سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی هەروەها  لە ستراتژیای"دۆناڵدترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرامبەر ئێران پێشوازی و جەختیکرد هەڵوێستەکانی   ترەمپ هاوڕەوت لەگەڵ تیل ئەبیب و ژمارێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەیە.

 نەتانیاهۆ لە بارەی پەرەی شارۆچکە سازییەکان لە ناوچە داگیر کراوەکانی فەلەستینی ئیدعای کرد، شارۆچکە سازییەکان گرفتێکیان نییە، بەڵکوو گرفت ئەوەیە کە فەلەستینییەکان لە بە فەرمی ناسێندرانی ئیسرائیل خۆ دەبوێرن و ئەگەر ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت، گرفتەکانی دیکە لەوان شارۆچکە سازییەکانیش چارەسەر دەکرێن. سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی بنپیکردنی مافی مرۆڤ لە ئیسرائیل، زیندان و ئەشکەنجەی منداڵە فەلەستینییەکان و هەروەها کاولکردنی ماڵەکانی فەلەستینییەکانی ڕەدکردەوە و وتی ئیسرائیل وەکوو فانووسێکی دەریایی لە ڕێگای دیمۆکراسی هەنگاو هەڵدەگرێت .