قۆڵبەست کرانی دوو سەرکردەی تاقمی ترۆریستی داعش لە "عەرساڵ"ی لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i314125-قۆڵبەست_کرانی_دوو_سەرکردەی_تاقمی_ترۆریستی_داعش_لە_عەرساڵ_ی_لوبنان
سوپای لوبانان رۆژی سێی شەممە لەبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، دوو سەرکردەی تاقمی ترۆریستی داعش یان لە ناوچەی "عەرسال" ی ئەو وڵاتە قۆڵبەست کردووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 08, 2017 04:25 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی دوو سەرکردەی تاقمی ترۆریستی داعش لە

سوپای لوبانان رۆژی سێی شەممە لەبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، دوو سەرکردەی تاقمی ترۆریستی داعش یان لە ناوچەی "عەرسال" ی ئەو وڵاتە قۆڵبەست کردووە .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران، سوپای لوبنان وتیشی: دەزگەی هەوڵگری سوپا دوو کەس لە بەرچاوترین سەرکردەکانیی تاقمی ترۆریستی داعش بە ناوەکانیی " ئیبراهیم ئەحمەد زەعرور" و "عۆدەی حسەین ئەلختیب" یان قۆڵبەست کردووە .

 لەبەیاننامەی سوپای لوبناندا هاتووە ، ئەو دوو سەرکردەی داعش بە ئۆپەراسیۆنیی جۆر بەجۆری ترۆریستی پیگەکانی سوپای لوبنانیان داوبو بەر پەلاماری خۆیان دا.

 سوپا وخۆڕاگری لوبنان لەمدواییە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی بەرزاییەکانی  عەرسال لە لوبنان و بەرزاییەکانی قەلەموونی رۆژئاوایی سوریا کەلە ٢١ ژوئیەی ٢٠١٧ەوە دەستپێکراوە، توانیان ناوچەگەلیک کە نزیک سێی ساڵ لە لایەن تاقمی ترۆریستی تەکفیری بەرەی نۆسرە وداعشەەوە داگیر کرابوون، ئازاد بکەنەوە .