هەڵاتنی تێڕۆڕیستانی داعشی لە ئێراقەوە بەرەو سووریا
وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار ی ئێراق ڕایگەیاند زیاتر لە 1500 کەس لە ئەندامانی تاقمی تێڕۆڕیستی داعش لە شاری ڕاوە لە ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار بەرەو سووریا هەڵاتن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی یەکشەمەی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران غەسان ئەلعیساوی وتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار وتی پێشڕەوی یەکەکانی ئەرتەش و هێزەکانی حەشدی شەعبی بەرەو شاری ڕاوە لە پارێزگای ئەنبار درێژەی هەیە و ئەو هێزانە خۆیان گەیاندووەتە نزیکیی گەڕەکی قادسیە . غەسان ئەلعیساوی جەختی کرد هێزە ئێراقیەکان ڕۆژی شەمە دوای تێپەڕین لە ڕووباری فوراتی ناوچەی ڕامانە لە پێنج کیلومەتری شاری ڕاوە بە تەواوی لە بوونی تێڕوڕیستلن پاکتاو کردەوە . ئەلعیساوی جەختی کرد ئێستاکە تێڕۆڕیستانی داعشی بە توندی لاواز بوونە . لە هەمان حاڵدا عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕوڵڵا فەرماندەری ئوپراسیونی ڕزگار کرانی پارێزگای ئەنبار شەوی یەکشەمە بە ڕاگەیاندنی ڕزگاریی بە تەواوەتی ناوچەی ڕامانە لە پارێزگای ئەنبار باسی کرد لە چوونی یەکەکانی سەربازیی ئێراقی بەرەو سنوورەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ سووریا . شاری قائم و گەڕەکەکانی دەڤەری سێ نوامبر لە چنگی تاقمی تێڕۆڕیستی داعش ڕزگار کرا ئوپراسیونی ڕزگارکرانی ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە چنگ داعش لە گەڵ بەشداری هێزەکانی ئەرتەش و حەشدی شەعبی ئێراق لە 26 ئوکتوبری 2017 وە دەس پێیی کراوە .