تشرینی دووه‌م 16, 2017 15:47 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی فەرەنسالەگەڵ وەلیعەهدی عەرەبستان لە ڕیاز

ژان ئیڤۆ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و محەممەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سعودی شەوی پێنج شەممە لە ڕیاز، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە باس و وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری عەرەبستانی سعودی (واس ) وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ وەلیعەهدی عەرەبستانی سعودی هەروەهاسەبارەت بە پێوەندی دوو لایەنە ، پەرەی ئەم پێوەندیانە وهەروەها هاوکاری ئاسایشی وتووێژیان کرد .

لەحاڵێکدا ژان ئیڤۆ لۆدریان لەگەڵ کاربەدەستانی سعودی لە ڕیاز  دیداری کرد  کە وادیارە  قەیرانی لوبنان و کشانەوەی سەعد حەریری  سەرۆک وەزیرانی لوبنان میحوەری سەرەکی ئەم دیدارە بووە .

چەند کاتژمێر بەرلەم  دیدارە، کۆشکی ئێلیزە  بەگێڕانەوە لە ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند کە سەعد حەریری  سەرۆک وەزیرانی لوبنان بڕیارە هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەیان لە ڕیاز بەرەو پاریس  بە جێ بێڵێ.

هەواڵدەریی فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە ڕاپۆرتی دا کە ژان یئڤۆ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەسەفەرەکەی بۆ عەرەبستان  سەرباری وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی سعودی لەگەڵ حەریریش کە حەوتەی ڕابردوو بە پێی کردەوەیەکی ناموتەعارف  و لەناکاو لە عەرەبستان لە پۆستەکەی  کشایەوە و هەروەها لەم وڵاتە دایە ، دیدار دەکات  .

سەرپەیڤ