میشێل عەون: بەر لە هەر بڕیارێک چاوەڕێی گەڕانەوەی حەریرین
" میشێل عەون" سەرۆک کۆماری لوبنان ڕایگەیاند چاوەڕێی گەڕانەوەی " سەعد حەریری" بۆ بەیروتە دوای سەفەرەکەی بۆ پاریس، بۆ وتووێژلەبارەی چارەنووسی دەوڵەتەکەی .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئێران بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی فەرەنسا، میشێل عەون رۆژی پێنجشەممە ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە "سەعد حەریری" بەم زووانە لە عەرەبستانەوە دەگاتە فەرەنسا.
سەرۆک کۆماری لوبنان هیواداریی دەربڕی بە قەبووڵکرانی بانگێشتنی فەرەنسا لە لایەن سەعد حەریرییەوە بۆسەردانی فەرەنسا، قەیران لە لوبنان کۆتایی پێ بێت.
سەرۆک کۆماری لوبنان ڕۆژی چوار شەممە عەرەبستانی سەعوودیی تۆمەتبارکرد کە "سەعد حەریری" بە پێچەوانەی ویستی خۆی لە ڕیاز دا ڕاگرتووە.
دوای کشانەوەی "سەعد حەریری" لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە چوارەمی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ لە ڕیاز، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند دوای سەردانی فەرەنسا، دەگەڕێتەوە لوبنان.