تشرینی دووه‌م 25, 2017 18:26 Asia/Tehran
  • بێ ئاکامیی پەلامارەکانی بەرەی نوسرە لە ستانەکانی قۆنیتەرەو حەمای سووریا

سوپای سووریا وهێزە هاوپەیمانەکان، پەلاماری بەرفراوانی تیرۆریستانی بەرەی نووسرە بۆسەر پێگەکانیان لەستانەکانی قۆنیتەرەو حەمایان بەرپەرچ دایەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە هەواڵدەریی سووریا(سانا)؛ پەلاماری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممەی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بۆسەر پێگەکانی سوپای سووریا لە دەورووبەری ئاوایی حەزەر لەریفی باکووریی ستانی قۆنیتەرە(باشووری سووریا) بەهەوڵی هێزەکانی سوپای سووریا شکستی هێناو چەند کەس لەئەندامانی ئەو گرووپە ڕەشەکوژەش کوژران.

لەژمارێک لەئاوایی و شارۆچکەکانی ریفی قۆنیتەرە، تیرۆریستانی نوسرە ئامادەن کە لەلایەن رژیمی زایۆنییەوە داکۆکی دەکرێن.

لەڕیفی ڕۆژهەڵاتی ستانی حەماە لە باکووری رۆژاوای سووریاش سوپای سووریا پەلاماری تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بۆسەر ئاوایی "السطحیات"ی بەرپەرچ دایەوە.

لەهەمان کاتدا، تیرۆریستانی بەرەی نوسرەو داعش لە پارێزگای حەماە جارێکی دیکەش تێکهەڵچوون.

سوپای سووریا پاش ئەوەی ڕایگەیاند، داعش لەگردووپەڕی ڕۆژهەڵاتیی حەماە دەرپەڕاند، ئۆپراسیۆنەکەی بۆ لەبەین بردنی گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لە حەماە ی دەسپێکردووە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، سوپای سووریا لە دێرەزوور(ڕۆژهەڵاتی ئەو ڵاتە) دوو ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراوی پووچەڵ کردەوەو دەستی داگرت بەسەر بڕێکی زۆری چەکەمەنی وماددەی تەقینەوەیی تیرۆریستان.

سەرپەیڤ