کوژرانی "عەلی عەبدوڵڵا ساڵەح" لە ئەنجامی خەیانەتەکەیدا
کوژرانی "عەلی عەبدوڵڵا ساڵەح" کە بە دوای هەنگاوی خەیانەتکارانەی ئەو و کوودەتاکەی لە دژی خۆڕاگری جەماوەری یەمەن لەو وڵاتەدا ڕوویدا، کاردانەوەیێکی بەربڵاوی بووە لە میدیاکان و بیروڕای گشتیدا.
وەزارەتی ناوخۆی یەمەن بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، بەزاڵبوونی بەتەواوەتی هێزە ئاسایشییەکان بەسەر حەشارگەی میلیشیا خەیانەتکارەکان لە پایتەخت و هەموو پارێزگاکان، سەرکردەی خەیانەتکاران کوژرا و قەیران کۆتایی پێهات.
لەو بەیاننامەدا هاتووە: بەم چەشنە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیێنێ، بەزاڵبوونی بەتەواوەتی بەسەر حەشارگەی میلیشیا خەیانەتکارەکان لە ناوچە جیاجیاکانی سەنعا و دەورووبەری و هەروەها هەموو پارێزگاکان، قەیران کۆتایی پێهات و سەرکردەی خەیانەتکاران و ژمارێک لە هاوڕێکانیشی کوژران.
مەرگی عەلی عەبدوڵا ساڵح ، لە راستیدا هەموو پیلانگێڕییەکانی دوژمنانی یەمەنی پووچەڵ کردەوە کە پاش شکست هێنانی ڕێکاری سەربازییان دژ بەم وڵاتە هەوڵیان دەدا بە دووبەرەکی نانەوە و هەڵایساندنی ئاگری شەڕی ناوخۆیی، ئامانجەکانی خۆیان لە یەمەندا بێننە دی.
مەرگی عەلی عەبدوڵا ساڵح وەرزێکی نوێ لە شەڕی دژ بە یەمەن دەست پێ دەکات. چارەنووسی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح کە چەندین دەیە لە یەمەندا دەسەڵاتی بە دەستەوە بووە، ئاوا کۆتایی هات و بە مردنی دوایین چرای هیوای عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی ئەم وڵاتە لە شەڕی دژ بە گەلی یەمەن، کوژرایەوە و هەر هەموویان هیوابراو بوون.