گیرانی ژومارێکی تر لە شازادەکانی سعودی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i318517-گیرانی_ژومارێکی_تر_لە_شازادەکانی_سعودی
ڕۆژنامە نووسی عەرەبستانی باسی گیرانی ژومارێکی تر لە شازادەکانی سعودی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2017 14:41 Asia/Tehran
  • گیرانی ژومارێکی تر لە شازادەکانی سعودی

ڕۆژنامە نووسی عەرەبستانی باسی گیرانی ژومارێکی تر لە شازادەکانی سعودی کرد .

ڕۆژنامەی قودسولعەرەبی ڕۆژی هەینی بە گێڕانەوە لە جەمال قاشقچی  نووسەر و ڕۆژنامەنووسی  عەرەبستانی نووسی :  تاقمێکی تر لە شازادەکانی  سعودی گەیشتنە  هۆتێل ریتز کارلتۆن  ، جێگەیەک  کە کاربەدەستانی سعودی ماوەیەکە  دەیان شازادە و بازرگانیان لەوێ دا  ده ست به  سه رکردووه.

دادئەستێنی گشتیی سعودی ، شەشەمی دیسەمبەر ڕایگەیاند: ژوماری تۆمەتبارانێک کە لیژنەی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی، ئەوانیان بانگ کردووە گەیشتوەتە 320 کەس.

کاربەدەستانی سعودی لە چوارچێوەی ئەوەی ڕیاز لەو و ەک بەرەنگار بوونەوەی  گەندەڵی ناوی بردووە، لە چوارەمی نوامبەری ساڵی 2017 وێڕای گرتنی  ژومارێک لە شازادەکانی سعودی ، لە قۆناخی بلوکە کردنی حسێبی شازادەکان و دەست گرتن بەسەر داراییەکانی ئەوان  گەیشتووەتە قۆناخی بەرتیل وەرگرتن.

کارناسان لەسەر ئەوباوەڕەن  عەرەبستان لە گرتنی بەربڵاوی شازادەکانی سعودی مه به ستی پەرەی دەسەڵاتی محەممەد بن سەلمان، وەلیعەهدی  سعودییە  .