پەیامی پیرۆزبایی ڕۆحانی بە پاپ و سەرانی وڵاتانی جیهان بە بۆنەی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسێح (ع)
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامگەلێکی جیاجیادا بۆ سەرانی وڵاتانی ج-یهان لە دایک بوونی بەختەوەرانەی پێغەمبەری ڕەحمەت و سەعادەت حەزرەتی عیسا مەسێح (ع) و هەروەها دەسپێکی ساڵی 2018 زایینی لەوان پیرۆز کرد .
حەسەن ڕوحانی ڕۆژی یەکشمە لەو پیامگەلەدا هیواداری دەربڕی لە سای ڕاسپێریەکانی پێغەمبەرانی ئیلاهی و بە پەشت بەستن بە بنەمای هاوژینی ئاشتیانە بتوانڕێ هەنگاوێکی بەرز لە ڕێبازی دادگەری بەرابەری و برایەتی هەڵبگیردرێت . سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی : دەبێ هەوڵ بدرێت بە هەوڵی هاوبەش و وتووێژ و هاوکاری لە نێوان خاوەنڕایان زانستوەران و پەیڕەوانی ئایینە ئیلاهیەکان ساڵی 2018ی زایینی ساڵێکی پڕ لە مەعنەویەت سەربەرزی و هەڵاواردنی ڕەگەز پەرەستی و بە دوور لە توند و تیژی بو هەموو خەڵکانی جیهان بێت . ڕوحانی هەروەها لە پەیامێکدا بۆ پاپ فڕانسیس ڕێبەری کاتولیکەکانی جیهان هیواداری دەربڕی ساڵی نوێ لە سای ڕاسپێری پیغەمبەرانی ئیلاهی شایەتی بنبڕ کردنی هەر جورەی ئاڵۆزی و هەڵاواردن و دەسکورتی بۆ هەموو گەلان بین . سەرۆک کوماری ئێران وتیشی ئەرکی گرینگی بەرپرسان و زانستوەرانی دینی یارمەتی دان بە یەکتر بۆ ساز کردنی جیهانێکی جوان و پڕ لە ئاشتی و ئاسایش و بە دوور لە توند و تیژی و توند ڕۆیی بۆ داهاتووانە . سبەینێ دووشەمە 25 دیسامبری 2017 ساڵڕۆژی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا مەسێح (ع) ە .