رژێمی زایۆنی هۆکاری تەقینەوەکەی سەیدایە لە باشووری لوبنان
حزبوڵڵای لوبنان ، رژێمی زایۆنیی بە هۆکاری سەرەکیی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمب ڕێژکراو لە شاری سەیدای باشووری لوبنان زانی .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، بە دوای تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمب ڕێژکراو لە شاری سەیدای باشووری لوبنان کە بووە هۆی برینداربوونی ئەندامێکی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین ( حەماس) ، حزبوڵڵای لوبنان شەوی رابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، نیشانەی ئاشکرا هەن لە دەست تێدابوونی رژێمی زایۆنی لەم تەقینەوەیەدا .
حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەکەی دا وێڕای پێداگری لەسەر یەکڕیزیی فەلەستینی و لوبنانیەکان لە بەرامبەر رژێمی زایۆنی دا وتوویەتی ، تەقینەوە ترۆریستیەکەی سەیدا بە ئامانجی لادانی سەرنج لەسەر پرسی سەرەکیی واتە فەلەستینیە .
لە هەمان کاتدا عەلی بەرەکە نوێنەری بزوتنەوەی حەماس لە لوبنانیش لە کاردانەوە بە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکەی شاری سەیدا گوتی ، ئەم تەقینەوەیە بە دەستی پیاوانی رژیمی زایۆنی ئەنجام بووە و بە نیازن سەرنجەکان لە دۆزی فەلەستین و قودس لادەن .
رۆژی رابردوو یەکشەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری سەیدا لە باشووری لوبنان ، موحەممەد حەمدان لە ئەندامانی باڵای بزوتنەوەی حەماس بریندار بوو .
بزووتنەوەی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند : ئاماژە بەراییەکان دەست تێدابوونی زایۆنیەکان لەم هەنگاوە تاوانکارانەیەدا پشت ڕاست دەکەنەوە .