وشداری دانی تاقمی جەماوەری سووریا بە تورکیا لە بارەی درێژەی جمووجوولی سەربازی لە عەفرین
بەرەی جەماوەری بۆ ئازادکرانی ئیسکەندەرون بە دەوڵەتی تورکیا لە بارەی درێژەی پەلامارەکانی بۆسەرشاری عەفرین لە باکووری پارێزگەی حەڵەبی سووریا وشداری دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بەرەی جەماوەری بۆ ئازادکرانی ئیسکەندەرون ئەمرۆ شەممە لە بەیان نامەیەکدا لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی توپخانەیی سوپای تورکیا بۆسەر شاری عەفرین ڕایگەیاند : ئامادەی ڕاوەستاوی لە تەنیشت یەکە کوردەکانی سووری وبەربەرەکانێ لە گەڵ سوپای تورکیاین. بەرەی جەماوەری بۆ ئازاد کرانی پارێزگەی ئیسکەندەرون تاقمێکی چەکدارلە باکووری ڕٶژئاوای سووریایە کە لە ساڵی هەزارو نۆسەدو سی ونۆ دوای چوونەدەری فەرانسەویەکانی ژێر کۆنترۆڵی سوپای تورکیا دانرا بەڵام سووریا هەموو کات لە نەخشە وپیلانەکانی کشوەری ، ئیسکەندەرونی لەڕیزی سەرزەویە جیا نەکراوەکانی خۆ دەزانێت. هەرلەم حاڵەدا حیزبی دێموکرتیکی کوردەکانی سووریا لە بەیان نامەیەکدا لە کۆمەڵگەی جیهانی ، ڕێکخراوەکانی مەدەنی وڕێکخراوەکانی مافەوانی ویاسایی داوای کرد لەهەمبەر یەک ملوین کەسی دانیشتووی ناوچەی عەفرین هەست بە بەرپرسایەتی بکەن وبەڕاگەیاندنی ناوچەی ئەمن بۆ باکووری سووریا لە ڕٶژئاوا وڕۆژهەڵاتی فورات لەمپەری دەسرێژی تورکیا بۆ ئەم ناوچەیە بن. یەکەی توپخانەیی سوپای تورکیا سەقامگیر لە ناوچەی سنووری " کریکخان وحەسا" سەربە پارێزگای " هاتای " ڕۆژی هەینی بنکەی هێزەکانی پارتی دێموکراتیکی کوردەکانی سووریای لە عەفرین لە گردوپەڕی پارێزگەی حەڵەب لەباکووری سووریای گوللە باران کرد. مەسەلەی ناردنی چەکەمەن لە لایەن واشنتۆنەوە بۆ بڕیک لە تاقمە کوردەکان وڕاهێنانیان بۆ دامەزرانی هێزیکی سیی هەزار کەسی لە باکووری سووریا وعێراق بووە بەهۆی ڕەخنەوگازەندەی بریک لە کاربەدەستانی تورکیا.