پێداگری ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لەسەر ئازاد کردنی کچی تازەلاوی فەلەستینی لە بەندی ئیسرائیل
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە کاربەدەستانی رژێمی زایۆنیستی کرد عەهد تەمیمی کچی تازەلاوی فەلەستینی کە لە بەند کراوە، ئازاد بکات.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕ ایگەیاند : عەهد تەمیمی هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی بە بوێرییەوە لە بەرامبەر داگیرکەرانی ئیسرائیلی، وەستاوە.
ئەم ڕێکخراوە نێونەتەوەییە وشداریی دا کاربەدەستانی ڕژێمی داگیرکەری قودس دوای ئەوەی عەهد تەمیمی لەگەڵ هێزی داگیرکەر تێکهەڵچوو هەوڵیان دا تۆڵەی لێ بکەنەوە و لەم بوارەدا هەوڵ دەدەن دەساڵ زیندانی بۆ ببڕنەوە بەڵام ئەم تازەلاوە فەلەستینییە خێرا دەبێ ئازاد بکرێت .
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین بە پێشکەش کردنی زانیاریگەلێک سەبارەت بە عەهد تەمیمی بۆ دیوانی سزای نێونەتەوەیی داوای لەم دامەزراوە مافەوانییە کرد لە جێگە و پلەی مافەوانی و یاسایی خۆی بۆ کۆتایی دان بە تاوانکاری بە دژی گەلی فەلەستین کەڵک وەرگری .
نۆزدەی دیسەمبەری 2017 داگیرکەرانی زایۆنیست پەلاماریان کردەسەر باسم تەمیمی و کچەکەی و دایکی و یەکێک لە خزمانی ئەویان گرت.
هۆی گیرانی عەهد تەمیمی هەوڵدانی بۆ وەدەرنانی هێزی زایۆنیست لە حەوشەی ماڵەکەیان بوو.