چاوپێکەوتنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەگەڵ شای سعودی لە ڕیاز
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i323993-چاوپێکەوتنی_سەرۆکی_ئەنجوومەنی_نوێنەرانی_ئەمریکا_لەگەڵ_شای_سعودی_لە_ڕیاز
شای عەرەبستان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕیاز چاویان بە یەک کەوت و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە وتووێژیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2018 17:44 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەگەڵ شای سعودی لە ڕیاز

شای عەرەبستان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕیاز چاویان بە یەک کەوت و سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە وتووێژیان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت   چاپی لەندەن  ڕاپۆرتی دا  :  چاوپێکەوتنی مەلیک سەلمان و پۆل رایان  ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی میامەی ڕیاز ئەنجام بووە و دوولایەن سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچە و پێوەندیی دوو وڵات باس و ڕاوێژیان کرد.

سەفەری پۆل رایان  سەرۆکی  ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوای سەفەری دوناڵد ترەمپی سەرۆکی  ئەمریکا لە بیستەمی مانگی مەی ساڵی 2017 بۆڕیاز،  نیشاندەری ورەی بەرزو جیددی  واشینگتۆن  بۆ بەدەستەوەگرتنی  سامان و پارەی نەوتی عەرەبستان لەبەرامبەر فرۆشتنی چەکەمەنییە.

ترەمپ لەم سەفەرە  بۆ فرۆشتنی چەک و چۆڵ بە عەرەبستان، گرێبەستی  460 میلیاردولاری لەگەڵ ڕژێمی عەرەبستان مۆر کرد.