کانونی دوھەم 27, 2018 12:53 Asia/Tehran
  •  بریندار بوونی ٩ فەلەستینی دوا بە دوای تەقەی لەشکەریە ئیسرائیلییەکان

لەشکەریانی رژیمی زایۆنی بە تەقەکردن لە خۆپیشاندەرە فەلەستینییەکان لە ناوچەی سنووری کەرتی غەززە و فەلەستینی داگیر کراو، لانیکەم ٩ خۆپیشاندەریان بریندار کردووە.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ، " ئەشرەف ئەلقەدرە" وتە بێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند، خۆپیشاندەرە فەلەستینییەکان لە بەشی سنووری رۆژهەڵاتی کەرتی غەززە و فەلەستینی داگیر کراو لەگەڵ لەشکەریانی ڕژیمی زایۆنی تێکهەڵچوون .

 دوا بە دوای ئەوە لەشکەریانی ڕژیمی زایۆنی بەرەوە خۆپیشاندەرە فەلەستینیەکان گوللـەی پلاستیکی ، جەنگی و گازی فرمێسک هێن یان هاویشت  کە بە هۆیەوە ئەم ٩ فەلەستینییە بریندار بوون .

 شارە جۆر بە جۆرەکانی فەلەستینی لە رۆخی خۆر ئاوایی ڕووباری ئەردەن و کەرتی غەززە دۆینێ بۆ هەشتەمین هەینی بەردەوام شایەتی ناڕەزایەتی دەربرین و خۆپیشاندانی دژی زایۆنیستی و ئەمریکایی بوون .

 ناڕازییە فەلەستینییەکان لە حاند بریارەکەی " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی قودسی داگیر کراو ناڕەزایەتییان دەربڕی.

 سەرزەمینەکانی فەلەستینی  لە شەشەمی دیسەمبەری ٢٠١٧  بە دوای بڕیاری " دۆناڵد ترەمپ" لەمەڕ ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی شانۆی تێکهەڵچوونی لەشکەریانی زایۆنیستی و فەلەستینییەکانە .

 لەم تێکهەڵچوونانەدا تا بە ئێستا دەیان فەلەستینی شەهید و هەزاران کەس بریندار بوون .

سەرپەیڤ