ڕاوێژکاریی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای عێراق لە کوەیت
سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای عێراق پاش ٢٦ساڵ سەردانی کوەیتی کردو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە وتووێژی کرد.
ئەوە یەکەم سەفەری بەرپرسێکی باڵای عێراقی پاش شەڕی عێراق و کوەیت لەساڵی١٩٩١ بۆ ئەو وڵاتەیە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگریی عێراق، عوسمان ئەلغانمی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای عێراق لە سەفەر بۆ کوەیت لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە دیدار و لەبارەی ئاسایشی سنوورە زەوینی و دەریاییەکانی دوو وڵات و ڕێنوێنی دەریایی لە "خۆر عەبدوڵڵا" وتووێژی کرد.
عوسمان ئەلغانمی لەو سەفەرەدا کە لە وەڵامی بانگهێشتنی "محەممەد خزر" سەرۆک ئەرکانی سوپای کوەیت ئەنجامی گرت، ڕوانگەی عێراق لەبارەی پرسەکانی ناوچەی شیکردەوە.
دوابەدوای پەرەی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس بەتایبەت کوەیت لەچەند مانگی ڕابردوودا، بڕیارە دانیشتنی جیهانیی لایەنگرانی بنیات نانەوەی عێراق لە کوەیت مانگی فێڤرییەی٢٠١٨ لە پایتەختی کوەیت بەڕێوە بچێ.
عێراق هیوادارە لەو کۆبوونەوەدا نزیک بە١٠٠ملیارد دۆلار یارمەتی و سەرمایەنانەوەی دەرەکی ڕابکێشێ بۆ تەرخان دان بە بنیات نانەوەی ناوچە زیاندیتووەکانی شەڕی داعش و هەروەها دواکەوتوویی لەبەستێنە ژێرخانییەکان.