کانونی دوھەم 27, 2018 16:51 Asia/Tehran
  • نتانیاهو: پێوەندی ئیسراییل لەگەڵ بڕیک لە وڵاتانی عەرەبی دوورلە چاوەڕوانیە

بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە پێوەندی پاوەجیی تل ئابیب لەگەڵ بڕیک لە وڵاتانی عەرەبی هەواڵی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر ، بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی وتی: ئیسراییل لەگەڵ بڕیک لە وڵاتانی عەرەبی ، هاوپەیمانی و هاوکاریان هەیە. نتانیاهو ئیدعای کردووە: هاوکاری ئیسراییل وبڕیک لە وڵاتانی عەرەبی ، بەهۆی هەبوونی دوژمنایەتی  هاوبەشی ئیسراییل وعەرەبەکان لەگەڵ ئێرانە. بڕیک لەوڵاتانی عەرەبی لەوان عەرەبستان لە مانگەکانی ئەم دواییە  داپێوەندی خۆیانیان لەگەڵ ڕژێمی زایونی وەکوو دوژمنی سەرۆک وەلاتانی ئیسلامی ئاشکرا کرد. لەنێوان شازادە سەعودیەکان لەوان محەممەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان سەفەریان کرد بۆ تەلابیب. حسێن ئەمیرعەبدولاهیان سکرتێری گشتیی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە فەلەستین لەبارەی پێوەندی برێک لەعەرەبەکان لەگەڵ رژێمی ئیسراییل بە ڕاگەیاندەنی ئەمەکە ئالی سەعود وئەمریکا ناتوانن پشتیوانی ڕزگاری دەری ڕژێمی ئیسراییل بن پیداگری کرد: خۆڕاگری قسەی ئاخر لە بەدی هاتنی مافی گەلی زۆڵملیکراوی فەلەستین دە سە لمێنێ وبەهیچ کات ئیزن نادرێت کە رژێمی ئیسراییل ئەمنیەتی ناوچە وئێران بخاتە مەترسیەوە.