کوژرانی سەدان کەس لە تێکەڵچوونی سپای ترک و کوردانی عەفرین لە باکووری سووریا
ئەرتەشی تورکیا باسیان کرد لە کوژرانی سەدان کەس لە ئەندامانی کوردەکانی نەیاری دەوڵەتی تورکیا لە باکووری سورویا
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیون لە ئانکاراوە فەرماندەرایەتی ئەرکانی ئەرتەشی تورکیا لە نوهەمین ڕۆژ لە ئوپراسیونی سەربازی بۆ داگیر کردنی عەفرین لە باکووری س ورویا ژوماری کوژراوانی ئەندامانی کوردەکانی نەیاری دەوڵەتی تورکیا لە باکووری س ورویای دەسپێکی ئوپراسیونی چڵی زەیتوون تا بە ئەمڕۆ 484 کەس ڕاگەیاند . بەرلەوەش ئەرکانی ئەرتەشی تورکیا ژوماری کوژراوانی ئەندامانی کوردەکانی نەیاری دەوڵەتی تورکیا لە باکووری سووریای 343 کەس ڕاگەیاند بوو . ئوپڕاسیونی چڵە زەیتونی تورکیا لە ناوچەی عەفرین لەباکووری ڕۆژئاوایی سورویا لە ڕۆژی شەمە 20 ژانویە دەس پێکراوە و لە نوهەمین ڕۆژیش درێژەی بوو . دەوڵەتی سووریا پێشتریش ئوپراسیونی سەربازی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی دەسدرێژکاری و پێشێلکرانی سەروەری خاکی سورویا زانی و ئیدانەی کرد .