کانونی دوھەم 28, 2018 18:48 Asia/Tehran
  •  بەرپەرچدانەوەی پەلاماری دیسانەوەی ترۆریستان بۆ سەر دەیرۆزوور

سوپا و هێزە چەکدارە کانی سوریا جاریکی تر پەلاماری تاقمە ڕەشەکوژەکان بۆ سەر گردو پەڕی ستانی " دەیرۆزوور" یان بەر پەرچدایەوە .

 بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوە مەیدانییەکان رایانگەیاندووە کە سوپای سوریا بە پشتیوانی گرووپە کانی بەرگری جەماوەری ، بەڕەوڕووی تاقمە ڕەشەکوژەکان لە نزیک دەیرۆزوور بوونەتوە . ئەم ترۆریستانە جاریکی تر هەلیانکووتایە سەر بنکە سوۆای سوریا لە گردو پەڕی ستانی دەیرۆزوور و پەلاماری ئەوان بەرپەرچدرایەوە .  سوپای سوریا لە درێژەی ئەم ئۆپەراسیۆنە ژمارێک لە ترۆریستانی کووشت و ڕادەیەکی زۆر چەک وتەقەمەنی ئەوانی لە ناو بردووە . هێزە چەکدارەکانی سوریا حەوتەی رابردوویش پەلاماری تاقمی ترۆریستی "داعش" بۆ سەر بنکە و مەتەڕێزی خۆیان لە گرد و پەڕی باشووری ڕۆژهەڵاتی ستانی دەیرۆزوور دا بەرپەرچداوەتەوە .

 ئەم ترۆریستانە  هەروەها پەلاماری بنکەی سوپای سوریا لە نزیک گوندەکانی "ئەلبەقیشە" و "غەریبە" یان داوە و ئەم پەلامارەی ڕەشەکوژان بەرپەرچدرایەوە لە لایەن سوپای سوریاوە .

٢٥ ترۆریست لەم تیکهەڵچوونانە دا کوژراون، ڕادەیەک چەک و تەقەمەنی و چەند ترۆمبیلی هەڵگری کەرەستەی قوورسی ئەوان یش لەناو چووە . 

ئەمەو لە لایەکی ترەوە هێزەکانی سوپای سوریا ناوچەی "تەلە ئەلوەز" یان ئازاد کرد و ژمارێکی زۆر لە ترۆریستانی بەرەی نۆسرەیان کووشتووە . یەکەکانی سوپای سوریا ناوچەی تەلە ئەلوز لە گردو پەری  باشووری حەڵەب ئازاد کردووە . ئەوە لە حالێکدایە کە تاقمەکانی ترۆریستی دانیان داناوە لە سەر کوژرانیی یەکێ  لە سەرکردەکانیی بەرەی نۆسرە.

دوای ئازادی "تەلەئەلوز" یەکە گەلێکی دیکەی سوپای  سوریا  خێرا ئەم ناوچەیان بە تەواوەتی پاکتاو کردەوە و دەستیان دایە ڕاوە دوونانی ترۆریستانی شکست خواردوو و هەڵاتووی تاقمەکانی تەکفیری و توانیان ژمارێکی زۆری ڕەشەکوژەکان بکوژن و کەرەستەکانیان لە ناو بەرن .

  تاقمە ڕەشەکوژەکان لە لاپەرەکانی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانیان دانیان داناوە لە سەر ئەم بابەتە کە "عەتیە ئەڵڵا"، یەکێ لە سەرکردەکانی بەرەی نۆسرە و بەرپرسی سەربازی ئەم گرووپە لە ناوچەی حەڵەب دا کوژراون. 

هیزەکانی سوپای سوریا هەروەها ترۆریستانیان لە دەیان گوند لە ناوچەکانی نێوان حەماە، حەڵەب و ئەدلێب، خستۆتە ژێر گەمارۆی خۆیان دا . سەرچاوە سوریاییەکان هەروەها رایانگەیاندووە  سەرەڕای ئاگر بڕی ڕێککەوتن لە سەر کراوە لە درێژەی وتووێژەکانی ڤیەننا ، ئەندامانی ژمارێک لە تاقمە کانی ترۆریستی هەڵیانکووتاوە سەر شاری حەرەستا.  تێکهەڵچوونی تووند لە نێوان هێزەکانی  سوپای سوریا و ئەندامانی تاقمی ترۆریستی بەرەی نۆسرە لە شاری حەرەستا و گردو پەری لە رۆژهەڵاتی دیمەشق درێژەی هەیە." یەکەی ڕاگەیاندنی ناوەندی شەڕ" (سەر بە دەوڵەتی سوریا) ڕایگەیاند، هێزەکانی سوپا، ئەمرۆ پەلاماری ڕەشەکوژانی ئەلنۆسرە،ئەحرارئەلشام،و فیلق ئەلڕەحمان یان لە گردو پەری "ئیدارەی ئەلمۆرەکەبات" دا بەرپەرچداوەتەوە. ئەم ناوچەیە لە درێژەی مانگەکانی رابردوو شایەتی تووندترین تێکهەڵچوونەکان بووە . لە لایەکی ترەوە ، پێنج کەس لە فەرماندەرانی ئەلنۆسرە لە ڕۆژهەڵاتی ئەدلێب دا کوژراون. دوا بە دوای پەلاماری  ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا لە گردو پەڕی رۆژهەڵاتی ئەدلێب پێگەیەکی هێزەکانی بەرەی نۆسرە کەوتووە بەر پەلامار و پێنج کەس لە فەرماندەرانی ئەم تاقمە ترۆریستییە لە وان ئەبوو مەسعەب ئەلسوری،جێگری فەرماندەری سەربازی ئەلنۆسرە کوژراون .