کانونی دوھەم 28, 2018 18:48 Asia/Tehran
  • قۆناغی دووهەمی ڕاگەیشتن بە دۆسیەکانی گەندەڵیی لە عەرەبستان بەم زووانە  دەسپێ دەکرێت

ڕۆژنامەی عەرەبستانی عەکاز ئەمڕۆ یەکشەمە نووسی دادەئەستێنی گشتیی عەرەبستان هەمیسان بەم زووانە لێکۆڵینەوەگەلێکی بەربڵاو لە ژومارێک تاوانبارانی دوسیەکانی گەندەڵی دەس پێی دەکات .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی ئیسنا ، ڕۆژنامەی عەرەبستانی عەکازی ئەمڕۆ یەکشەمە  بە گێڕانەوە  لە بڕێک لە سەرچاوەکان  نووسی  دادەئەستێنی گشتیی عەرەبستان هەمیسان  بەم زووانە  لێکوڵینەوەیەکی  بەربڵاوی لە ژۆمارێک لە تاوانبارانی  دۆسیەکانی گەندەڵی دەس پێی دەکات  کە لە هوتێڵ ؛ ڕیتز کارلتون  ،لە شاری  ڕیاز قۆڵبەست کراوە  بەڵام دانی  پارە لە هەمبەر  ئازادی ئەوانی قەبووڵیان  نەکرد بوو . قۆناغی یەکەم    داگری  بڕێک هەڵس و کەوتی دراوی تایبەت    لە گەڵ بڕێک  لە تاوانباران  داگری وەرگرتنی دراوی لە بری بەردانیان و هەروەها  نێردرانی ژۆمارێکی تر لەوان  بۆ دادگا و گەڕانەوەی  باری  ئاسایی بۆ هوتێڵەکە بوو . عەکاز بە گێڕانەوە  لە  سەرچاوەکان  نووسی  بە پێی یاساکان  فەرمانی    بەردانی  هەر کەسێکی گیراو  و یان    دانانی  دووبارەی  ئەوان  لە   دەسەڵاتەکانی  دادەئەستێنەکانە و بە فەرمانی  دادە ئەستێنی  گشتیی  ماوەی  قۆڵبەست کرانی  ئەوان  نابێ  زیاتر لە  شەش  مانگ  بێت  و پاشان ئەوان  بە تۆمەتگەلێکی دیاریکراو  ئەدرێتە  دادگاگەلێکی  یاسایی .  سەرچاوەکان وتیان : ئەنجومەنی  باڵای  داد،  دوو  ناوەندی  جەنایی  لە دادگاکانی  کەتنی  بۆ ڕاگەیشتن  بە  دۆسیەکانی  گەندەڵی  یەکێک لە جەدە  و   یەکێکی  دیکە  لە ڕیاز  پێکی هێناوە  و هیچ جۆرە  دادگاییەکی  جیاوازیش نیە .  هەر ناوەندێک  خاوەنی  سێ   دادە ئەستێنە کە تایبەتە  بە  ڕاگەیشتن بە  دۆسیەکانی گەندەڵی  لە کاتی  نەیاریەتی  لە گەڵ تاوانباران  بە دانی  پارە  و ڕەت کرانەوەی  تۆمەتەکان دژی ئەوان .