کانونی دوھەم 29, 2018 13:31 Asia/Tehran
  • داخوازیی کۆمکاری عەرەب بۆ  بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوبەشیی ناوچەیی لە ئاراستەی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشت

سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب خوازیاری ھاوبەشیی وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقی بوو لە ئاراستەی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشت دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی شین ھوا ئەحمەد ئەبوغیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب، رۆژی یەکشەممە لە سیھەمین دانیشتنی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەفریقیا لە ئادیس ئابابای پێتەختی ئەسیۆپیا داوای لە یەکێتیی ئەفریقیاو ئەندامەکانی کرد ئاستی ھاوبەشیی خۆیان لە ئاراستەی چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشت بەرزتر بکەنەوەو لە یەکەم ھەنگاویش دا ھەوڵ بۆ چارەسەریی یەکجاریی قەیرانی لیبی بدەن.

ئەحمەد ئەبوغیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب وتیشی: ھێندێک لە ناوچە ھاوبەشەکانی نێوان جیھانی عەرەب و  یەکێتیی دئەفریقیا ھێشتاش ھەر گۆڕەپانی ئاڵۆزیی توندو ناپاوەجێییەو کۆتایی ھێنان بەم بارودۆخە پێویستی بە ھاوکاری و بەشداریی نزیکی وڵاتانە.

ئەحمەد ئەبوغیت سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب پێشی داگرت کە چارەسەریی کێشەی لیبی دەبێ بۆ تەواوی وڵاتانی ئەندامی ئەم کۆمکارەو یەکێتیی ئەفریقیا ئەوبەر بێت.

لیبی لە کاتی ئاڵ و گۆڕەکانی ساڵی ٢٠١١ەوە لە بەر دەستوەردانی سەربازییانەی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوای بەرەوڕووی ئاڵۆزی و بشێوی بووەتەوەو بووەتە بنکەیەک بۆ کردەوەی تیرۆریستی و ڕەشەکوژانە.