تێکهەڵچوونەکان لە عەدەن دەس پێ کرایەوە
سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژەیان کردە دەس پێ بوونەوەی شەڕ وپێکدادانەکان لە عەدەن لە باشووری یەمەن و کەڵک وەرگرتنی دوولایەنی شەڕ لە چەکی قورس.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، کەناڵی ئەلمەیادین ئاماژەی کردە دەس پێ کرانەوەی شەڕ وپێکدادانەکان لە باشووری یەمەن لەنێوان لایەنگرانی عەبد ڕەببە مەنسور هادی و هێزە باشوورییەکانی یەمەن.
بەپێی ئەو ڕاپۆرەو بەگوێرەی چەند هەواڵێک، تێکهەڵچوونەکان لە خورمەکسەری عەدەن دەس پێ کراوەتەوە.
سەرچاوە یەمەنییەکان ڕایانگەیاند، لایەنەکانی شەڕ لەچەکی قورس کەڵکیان وەرگرتووە.
شایانی ئاماژەیە دوابەدوای تەشەنای تێکهەڵچوونەکان، رۆژی ڕابردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی عەدەن داخرابوو. لە تێکهەڵچوونەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە دەیان کەس کوژراون وبریندار بوون.
پێشتر ڕاگەیێندرابووم هێزەکانی سەربە ژەنەراڵ عیدروس زوبەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی کاتیی باشووری یەمەن کە جێی داکۆکیی ئیماراتە، دەستیان داگرتووە بەسەر یەک لە پێگە سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن.