خۆپێشاندان لە بەحرەین لە سەروبەندی حەوتەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ئەو وڵاتە
لەسەروبەندی حەوتەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی بەحرەین و سەرکوتکارییەکانی رژیمی ئالی خەلیفە، خۆپێشاندانی بەرفراوان ئەو وڵاتە دادەگرێ.
ماڵپەڕی مەنامە پۆستی بەحرەین نووسی: لەسەروبەندی حەوتەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی بەحرەین لە ١٤ی فێڤرییەو پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ شەهیدی فیداکار مستەفا حەمدان، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە زۆربەی شار و ئاواییەکانی بەحرەین، خۆپێشاندان کرا.
خۆپێشاندەران لەناوچەکانی "کرانه، شهرکان و السهله الجنوبیه" بەدانی دروشی شۆڕشگێڕیی، جەختیان کرد لەسەر درێژەی جم وجۆڵی شۆڕشگێرانە هەتا هاتنەدی ئامانجەکانی ڕاپەڕین، تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدان و داکۆکیی لە ئایەتوڵڵا عیسا قاسم.
لەلایەکی دیکەوە، دانیشتووانی ناوچەکانی بوری، ئەبوو سەیبع و شاخورە ، لە سەروبەندی ساڵهاتی حەوتەمین ساڵی ڕاپەڕین، بۆ ڕاگەیاندنی هاودەنگی لەگەڵ گیراوان لە زیندانەکانی حکومەت، گردبوونەوە.