گۆڕانی ڕەفتاری ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارس و گەرووی هورمز
فەرماندەری ناوچەی پێنجەمی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: شایەتی گۆڕانی ڕەفتاری ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارس و گەرووی هۆرمز و گرینگیدانی زیاتریان بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکان لەهاتووچۆکانداین.
بەپێی ڕاپۆری سپانیوز، دەریاڤان عەلی عوزمایی ئەمڕۆ دووشەممە لە کاردانەوە بەلێدوانی ژمارێک لە بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا لەمەڕ گۆڕانی ڕەفتاری کەشتییە ئێرانییەکان لە ڕێگاکانی هاتووچۆی نێودەوڵەتی و لە بەرەوڕووبوونەوەی کەشتییە ئەمریکییەکان و دەنگدانەوەی لە میدیاکان، وتی: پاش قۆڵبەست کرانی مارێنزە ئەمریکییەکان لە کەنداوی فارس لەبەر لەبەرچاونەگرتنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هاتنیان بۆنێو ئاوەکانی ئێران، شایەتی شەڕئەنگێزیی کەمتری ئەمریکییەکان لە ڕێگا ئاوییەکانی کەنداوی فارس و گەرووی هۆرمز و هەروەها بەرەوڕووبوونەوەیان لەگەڵ کەشتییە ئێرانییەکانین.
سەرەتاکانی ژانڤییەی٢٠١٦ دوابەدوای هاتنی نایاسایی دوو کەشتیی جەنگیی ئەمریکی بۆ ئاوەکانی سەرزەوینیی ئێران لە کەنداوی فارس، سەرنشینانی ئەو کەشتیانە کە نۆ مارێنزی پیاوو مارێنزێکی ژن بوون، لەلایەن هێزی دەریایی سپاوە گیران و پاش لێبوردن خوازیی بەرپرسانی ئەمریکی، ئازاد کران.
فەرماندەری ناوچەی پێنجەمی هێزی دەریایی سپا، وتی: هێزی دەریایی سپا بەدەسەڵاتەوە ، توانای دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەرووی هۆرمز و کەنداوی فارس دەپارێزێ.
دەریاڤان عەلی عوزمایی جەختی کرد: جێ بەجێ کرانی پرۆڤەی ڕێک وپێک، گەشت لێدانە دەریاییەکان، کۆنترۆڵ و پێوشوێن گرتن و گەشەی دەسەڵاتی ئیتلاعاتی لە بەرنامەکانی ئێستای هێزی دەریایی سپا، بەردەوام دەکرێ.