بنپێکرانی سنووری ئاسمانیی لوبنان لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی
سەرباری ناڕەزایەتییەکانی لوبنان بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕ ێکخراوی نەتەوەکان، فڕۆکە جەنگی و سیخوڕییەکانی سوپای زایۆنیستی جارێکی تر بە فڕین بەسەر خاکی لوبنان، سنووری ئاسمانیی ئەم وڵاتەیان بەزاند.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی لوبنانی، فڕۆکە جەنگی و سیخوڕییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی بنپێکردنی بڕیارنامەی 1701ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان دەستیان دابە بەزاندنی سنووری ئاسمانی ئەم وڵاتە و لە ئاسمانی ناوچەکانی باشووری لوبنان گەشتیان لێ دا.
سوپای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ، فڕۆکەکانی سەربازی و سیخوڕی سوپای زایۆنیستی بە گەیشتن بۆ ئاسمانی لوبنان لە سنووری ئاسمانیی ناوچەکانی باشووری ئەم وڵاتە گەشتیان لێ دا کە ئەمەش بووە هۆی ترس و تۆقانی خەڵکانی ناوچەکە.