کانونی دوھەم 30, 2018 08:57 Asia/Tehran
  • کوژرانی پازدە ئەندامی بەرەی نووسرە لە سوریا

پازدە ئەندامی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە لە تەقینەوەی ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دەرعا لە باشووری سوریا، کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی سوری ، شەوی سێ شەممە ڕایانگەیاند  ئوتوموبیلێکی بۆمب ڕێژکراو لە بنکەی پشکنینی هاوبەشی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە و سوپای ئازاد، لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دەرعا تەقییەوە کە بە هۆیەوە پازدە ئەندامی بەرەی نوسرە کوژران و پێنج کەسی دیکەش  بریندار بوون.

تاقمەکانی تیرۆریستی لە دەورووبەری پارێزگەی دەرعا حەوتەی ڕابردووش هاوکات لەگەڵ شەڕ لەگەڵ سوپای سوریا  جارێکی تر ،پێکەوە تێکهەڵچوون.

ژومارێک لە تیرۆریستانی دوو لایەن لەم تێکهەڵچوونە دا کوژران یان بریندار بوون  .

بەپێی هەواڵێکی دیکە لە پەلاماری  بەهاوەنی ڕۆژی دووشەممەی تیرۆریستەکان بۆسەر شارۆچکەی ئاوەدانی حەرەستا لە دەورووبەری پارێزگەی  ریفی  دیمەشق، چوار کەسی سیڤیل بریندار بوون .

یەکەی سوپای سوریا لە وڵامی  ئەم پەلامارانە زەبرێکی قورسی لەو ناوچانە دا  کە لەوێوە گوللەهاوەنیان هاویشتبوو.

تاقمە تیرۆریستییەکان ڕۆژی ڕابردووش بە هاویشتنی  چل گوللە بۆسەر باکووری  پارێزگەی حومس، بوونە هۆی بریندار بوونی چوار شارومەندی سوری.

سەرپەیڤ