هەیڤی سووری عەفرین: ٦٣ کەسی مەدەنی لە پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین کوژراون
ڕێکخراوی هەیڤی سووری عەفرین لە سووریا ڕۆژی دووشەممە لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاند کە لەو کاتەوە تورکیا پەلاماری سەربازی خۆی بۆ سەر ئەم ناوچەیە دەست پێ کردووە تا ئێستا ٦٣ کەسی مەدەنی کوژراون و پتر لە ١٥٠ کەسی دیکەیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی سکای نیوز؛ هەیڤی سووری شاری عەفرین سوپای تورکیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە بێهۆ تەقە لە خەڵکی مەدەنی دەکات و دەیانداتە بەر پەلاماری تۆپخانەیی خۆی.
"فەران ئەکویزا" نوێنەری یونیسێف لە سووریا پێشتر وتبووی: ١٢٥ هەزار کەس لە خەڵکی ناوچەی عەفرین هەڵاتوون بۆ ناوچەکانی دیکە.
"ستێفان دوجاریک" وتەبێژی سکرتێری گستیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکانی هاوپێوەند بە ئۆپەراسیۆنی جەنگیی تورکیا لە نوچەی عەفرین نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بەو ڕەوشەی ئێستا لە عەفرین لە ئارادایە و خوازیاری پارێزرانی گیانی شاروومەندانی سیڤیل بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ پەلاماری تورکیا بۆ سەر عەفرین لە کاژێر ١٧ی رۆژی شەممەی هەفتەی ڕابردووە بە ناوی " لقی زەیتوون " و بە فەرماندەرێتیی ژەنەراڵ " ئیسماعیل مەتین تەمەڵ " دەست پێبووە. دەوڵەتی سووریا پەلاماری سەربازیی تورکیا بۆ سەر شاری عەفرینی ئیدانە کردووە و خوازیاری کۆتایی هاتنی ئەو شەڕ و پێکدادانە بووە.