پەلاماری سوپای سووریا بۆ سه‌ر سه‌ربازانی تورکیا له حه‌ڵه‌ب
کانونی دوھەم 30, 2018 11:07 Asia/Tehran
ڕاپۆرته میدیاییه‌کان له هێرشی تۆپخانه‌یی سوپای سووریا بۆ سه‌ر کاروانی سه‌ربازانی سوپای تورکیا له میحوه‌ری باشووری حه‌ڵه‌ب هه‌واڵیان داوه.
به پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر بەگێڕانەوەله میادین، تۆپخانهکنی سوپای سووریا و هاوپه‌یمانه‌کانی، کاروانێکی سوپایی تورکیاین کرده ئامانج که هاتبووه ناوچه‌ی " تله العیس" له میحوه‌ری باشووری حه‌ڵه‌ب.
ناوه‌ندی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا سه‌ر به دژبه‌رانی سووری ڕایگه‌یاند: هێزه کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سووریا ڕێگای تێپه‌ڕبوونی کاروانێکی سه‌ربازی تورکیایان له ده‌ڤه‌ری حه‌ڵه‌ب بوردومان کردووه.
له ڕاپۆرته‌کاندا هاتووه که نزیک به ۱۰۰ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی تورکیا له‌وانه ۱۵ تانک له‌گه‌ڵ جیهازاتی گرووپی تیرۆریستی " هیئه تحریر الشام" چوونه‌ته ناوچه‌ی " تله العیس"ی سووریا.