کانونی دوھەم 31, 2018 12:50 Asia/Tehran
  • وەزیرانی دەرەوەی عەرەب سبەێنی لە بارەی قۆدس کۆبوونەوە بەڕێوە دەبەن

وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەب سبەێنی پینج شەممە بە بەشداری سکرتێری گشتی ئەم ڕێکخراوەیە کۆبوونەوەی نائاسایی لە قاهیرە دا بە مەبەستیی لێکدانەوەی دواهاتەکانیی بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی قۆدس ، بەڕێوە دەبەن.

 بە گوێرەی راپۆرتی مالپەری لوبنانی ئەلنەشەرە، بریارە لە درێژەی دانیشتنی وەزیرانی  دەرەوەی کۆمکاری عەرەب، دواهاتەکانی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ  سەرۆک کۆماری ئەمریکا  لە بارەی قۆدسی داگیر کراو و فەرمانیی ئەو لەبارەی ڕاگواستنەوەی باڵوێزخانەی  ڕژێمی ئیسرائیل لە تیلئەبیبەوە بۆ بەیتۆلمۆقەدەس ، لێکبدرێتەوە .

 بریارە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی  مێسر، بەحرەین، تونیس ، ئەلجەزایر ، عەرەبستان، سودان، قەتەر ، لوبنان، عێراق، فەلەستین، یەمەن و مەغرێب لەم کۆبوونەوەیە دا بەشداری بکەن . بە گوێرەی ڕاگەیاندنی میدیا عەرەبییەکان ، " ئەحمەد ئەبۆلغەیز" سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبیش لەم دانیشتنە نائاساییە دا بەشداری دەکات .