وشداری دانیی نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی شپرزە بوونی ڕەوشی کەرتی غەززە
" نیکۆلای میلادینۆف" نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وشداری دا کەرتی غەززە لە سەروبەندی نابوودی تۆکمە و تەواو دایە .
رۆژنامەی زایۆنیستی " تایمز ئاو ئیسرائیل" ، نووسی: نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست رۆژی سێی شەممە لە کۆنفرانسی ساڵانەی " دامەزراوەی مۆتالە ی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل" لە تیل ئەبیب بە ئاماژە بەم باتە کە هەموو سیستێمەکانی ئابووری، ڕاژەکاری کۆمەڵایەتی ، سیاسی و ئینسانی غەززە لە سەروبەندی شکستی تۆکمە و تەواو دان جەختیکردەوە لە سەر ئامادەبوونی دەوڵەتی فەلەستین لەم ناوچەیە دا .
نیکۆلای میلادینۆف وتیشی: ڕەوشی کارەساتباری غەززە ئەمرۆ (چوارشەممە) لە کۆبوونەوەیەک لە بروکسێل بە ئامادەبوونی نوێنەرانێک لە ئیسرائیل فەلەستین و ژمارێک لە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب دەخرێتە بەر باس و ڕاوێژ .
بەر لەوەیش " گیلان دیفوورن" سەرۆکی نووسینگەی نوێنەرایەتی لیژنەی نێو دەوڵەتیی خاچی سوور لە غەززە جەختیکرد؛ ئەگەر سیاسەتڤانان بۆ چارەسەری گرفتەکان و قەیرانی غەززە ڕێگا چارەیەک نەدۆزنەوە ، قەیرانێکی ئینسانی ئەم ناوچەیە دادەگرێتەوە .
بە درێژەی گەمارۆی رژیمی زایۆنی لە ساڵی ٢٠٠٦ ەوە و سزادانەکانیی پێکهاتەی خۆبەڕێوە بەری فەلەستین دژی غەززە، ڕەوشی ئینسانی و ئابووری ئەم ناوچەیە بەشێوەی بێ وینە شپرزە بۆتەوە و دەوڵەتی ویفاقی نەتەوەیی دوای ئاشتەوایی نیشتمانی لە ١٢ ئۆکتۆبری ٢٠١٧ ، لە کردەوە دا خەمساردە لە حەنای بەرپرسایەتییەکانی لە غەززە دا.