کوژرانی دەیان کەس لە تێکهەڵچوونی نێوان هاوپەیمانەکانی عەرەبستان و ئیمارات لە یەمەن
" کۆمیسیۆنی نیشتمانی لێکۆڵینەوە لە بارەی بنپێکردنی مافی مرۆڤ" لە یەمەن دا ڕایگەیاند لە تێکهەڵچوونیی نێوان هێزەکانی سەر بە عەرەبستان و هێزەکانی سەر بە ئیمارات لە ستانی عەدەن لە باشووری یەمەن ، ٨٧ کەس کوژراون.
بە گویرەی ڕاپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی ماڵپەری دەنگ وباسی" ئەخبار ئەلیەمەن" ،" ئیشراق ئەلمەقتەری" ئەندامی ئەم کۆمیسیۆنە وتی: لەم تێکهەڵچوونانە، لانیکەم ٣٢٠ کەسیش بریندار بوونە و پتر لە ٣٠٠ ماڵ و ناوەندی سەر بە دەوڵەتی " عەبد ڕەبە مەنسور هادی" سەرۆک کۆماری لە کار کشاوەی یەمەن کاول بوونە.
تێکهەڵچوونەکانی ئەمدواییە لە عەدەن، لە یەکشەممە ٢٨ ژەنیڤەری لە نێوان هێزەکانیی " عەبد ڕەبە مەنسورهادی" سەرۆک کۆماری لە کارکشاوەی یەمەن( بە لایەنگریی عەرەبستان) لەگەڵ هێزەکانی " ئەنجوومەنی ئینتقالی " بە لاگری ئیمارات ڕووی داوە .
ئەنجوومەنی ئینتقاڵی باشووری یەمەن مای ٢٠١٧ بە پشتگری ئەبوو زەبی پێکهات و یەکێک لە ئامانجەکانی ، گەڵالەی جیایی باشوور لە باکووری یەمەنە، پرسێک کە لەگەڵ ئامانجەکانی عەرەبستان یەک ناگرێتەوە .
ئەنجوومەنی ئینتقاڵی باشوور، ناوەڕاستەکانی ژەنیڤەری حەوتەیەک مۆڵەتی داوە ، کابینەی " ئەحمەد بن دەغەر" سەرۆک وەزیرانی لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە هەڵوەشێنێتەوە . ئەم دەرفەتە یەکشەممەی ڕابردوو کۆتایی هات و دەسبەجێ لەشاری عەدەن تێکهەڵچوون ڕووی داوە. گۆڕانکارییەکانیی باشووری یەمەن باس لە تووندتر بوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان عەرەبستان و ئیمارات لە سەر دزە و کنە لە یەمەن دەکات کە هەرکام لەم وڵاتانە بە دوای لادانی ئەوی ترە لە یەمەن دا.
.