شوبات 03, 2018 10:49 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای رژیمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە شاری سنووریی ڕەفەح لەباشووری کەرتی غەززەیان مووشەکباران کرد.

کەناڵی ئەلمەنار بەگێڕانەوە لە سەرچاوە فەلەستینییەکان ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی رژیمی زایۆنیستی بەبیانووی پەلاماردانی ماڵ و بیناکانی خەباتکارانی فەلەستینی لە شاری سنووریی رەفەح، خەسار و زیانیان لە ناوچە ئاوەدان و کشت و کاڵییەکانی ئەو بەشە دا. لەمەڕ ژماری شیمانەیی قوربانیانی ئەو پەلامارە هیچ ڕاپۆرێک بڵاو نەبووەتەوە.

سوپای رژیمی زایۆنیستی ئیدیعای کرد، ئەو پەلامارە لە کاردانەوە بە هاوێژرانی مووشەکێک لە کەرتی غەززە بۆ باشووری فەلەستینی داگیرکراو و شارۆچکە زایۆنی نشینەکان جێ بەجێ کراوە.

رژیمی زایۆنی لە دیسەمبەری ڕابردوووە خولی نوێی پەلامارە ئاسمانییەکان بۆسەر کەرتی گەززەی خستووەتەنێو بەرنامەی کاری خۆیەوە.

لەپەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە تائێستا ژمارێک لە شارومەندانی فەلەستینی شەهیدو بریندار بوون.

کەرتی غەززە لە ساڵی٢٠٠٦ـەوە لەگەمارۆی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی ئیسرائیل دایەو دانیشتووانی ئەو کەرتە لەگەڵ گیروگرفتی زۆردا بەرەوڕوون.