رەخنەی حەریری لە تێکهەڵچوونەکانی سەرشەقامی ئەم دواییەی لوبنان
سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان وێڕای ڕەخنەگرتن لە تێکهەڵچوون و پێکدادانەکانی سەرشەقامی ئەم دواییە لەو وڵاتە وتی: ناکۆکیی تاقم و لایەنە سیاسییەکان نابێ ببێتەمایەی دروست بوونی فیتنەو ئاژاوەگێڕیی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، سەرۆک وەزیرانی لوبنان دوێشەو(هەینی) لە قسەگەلێکدا لەنیو لایەنگرانی لە بەیرووت وتی: هاتنەسەر شەقام، داخرانی ڕێگاوبانەکان و ئاژاوەنانەوەو تێکهەڵچوون لەنێو لایەنگرانی دوو تاقمی بزووتنەوەی ئەمەل و پارتی ڕەوتی نیشتمانیی ئازاد بەزیانی ئاشتی و سەقامی لوبنانە.
لەڕۆژانی ڕابردوودا بڵاوبوونەوەی فیلمێک لە قسەکانی جەبران باسیل وەزیری دەرەوەو ڕێبەری پارتی ڕەوتی نیشتمانیی ئازاد لەدژ نەبی بێرری سەرۆکی پەرلەمانو ڕێبەری بزووتنەوەی ئەمەل، کێشەو بارگرژیی نێوان لایەنگرانی دوولایەنی قووڵ کردەوە.
سەرۆک وەزیرانی لوبنان هەروەها بەئاماژە بەلەپێشدابوونی کاتی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان لە لوبنان وتی: لەو بارودۆخەدا گرووپە سیاسییەکان دەبێ وێڕای خۆبواردن لە کردەی دنەدەرانە، بوار بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی سالم وپاک خۆش بکەن.
بڕیارە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی لوبنان نزیک بە سێ مانگی دیکە(شەشی مای٢٠١٨) بەڕێوە بچێ.