خۆپێشاندانی بەرفراوانی فەلەستینیان لە نۆهەمین هەینیی تووڕەیی
فەلەستینیانی دانیشتووی لێواری ڕۆژاوایی، قودس ، کەرتی غەززەو فەلەستینی داگیرکراوی١٩٤٨ رۆژی هەینی بۆ نۆهەمین حەوتەی بەردەوام و بۆ نەیارەتی شێلگیرانە لەگەڵ بڕیاری دژە فەلەستینیی ئەمریکا خۆپێشاندانیان کرد.
پاش بڕیاری شەشی دیسەمبەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی قودس وەک پایتەختی رژیمی زایۆنیستی، لێواری ڕۆژاوای چۆمی ئۆردۆن و قودسی داگیرکراو شایەتی تێکهەڵچوونی سەربازانی زایۆنی لەگەڵ فەلەستینیان بووە.
بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئەو حەوتەش سەربازانی زایۆنیست بەتێگرتنی گولـلەو گازی فرمێسک هێن دەستیان کرد بە سەرکوتی خۆپێشاندەرانی فەلەستینی کە تائێستا ژمارێک لەو تێکهەڵچوونانەدا، بریندار و ژمارێکیش بەهۆی هەڵمژینی گازی فرمێسک هێن تووشی خنکان بوون.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ژماری بریندارانی تێکهەڵچوونەکانی رۆژی هەینیی سێ کەس ڕاگەیاندووە.