دوورخرانەوەی چوار شارومەندی بەحرینی تر لە لایەن ڕژیمی ئالی خەلیفەوە
ڕژێمی ئالی خەلیفە لە درێژەی شەپۆلی سەرکوت وبنپێکردنی مافی شارومەندانی خۆی ، چوار شارومەندی بەحرینی لەوان ژنێکی لەمافی شارومەندایەتی بێوەری کردو دووری خستۆتە وە بۆ ئێراق.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە هەواڵی بەحرین ، ڕۆژی پێنج شەممە ی ڕابردوو سێ برا بە ناوەکانی " سەیید محەممەد" سەیید ئەمیر" وسەیید عەبدولنەبی" وهاوسەری ناوبراو " مریەمی حسێنی " بۆ فڕگە گواستەوەو بە زۆرەملی هەناردنیان بۆ عێراق. ئەم برایانە لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگ لە بەحرەین بوون وسەیید ئەمیر ئەلموسەوی لە بەناوبانگترین مەداحانی بەحرەینە . مافی شارومەندایەتی بەحرینی برایانی موسەوی لەساڵی دووهەزارو دوازدە لەلایەن وەزاڕەتی ناوخۆی بەحرەین وەرگیراوبووەوەو دادگەی پیداچوونەوە بیروڕای ڕژیمی ئالی خەلیفەیش حەوتەی ڕابردوو ناڕەزایەتی برایانی موسەوی بەم حوکمەی ڕەت کردوەوە. ئەمە لە حاڵیکدایە کە لە ڕۆژەکانی ڕابردوویش ، دادگەی ڕژێمی ئالی خەلیفە ی بەحرین عوکمی وەرگرتنەوەی مافی هاوولاتی بوون ودوورخرانەوەی دە شارومەندی ئەم وڵاتە لەوان ژنێکی بەتاوانی سەرپێچی کردن لە یاسای کۆچبەری ونیشتەجیی بوون پشت ڕاست کردەوە. ڕژێمی بەحرەین لە شەش ساڵی ڕابردوو فرەتر لە یازدە هەزارو شارومەندی بەحرەینی بە تاوانی پڕ وپوچ دەسگیر کردو ژمارەیەکی لە مافی هاووڵاتی بوون بیوەری کردو لەو وڵاتە دەری کردن. بەحرەین لە چواردەی فڤوریەی دووهەزارو یازدە گوڕەپانی ئینقلابی جەماوەری لەدژی ڕژێمی ئالی خەلیفەیە . خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی، دامەزرانی دادپەروەری ولاچوونی هەڵاواردنی ڕەگەزی وهاتنە سەر کاری دەوڵەتی هەڵبژێردراولە وڵاتەکەیانن .