شوبات 04, 2018 12:25 Asia/Tehran
  • شەرمەزار کردنیی دانانیی ناوی ئیسماعیل هەنیە لە لیستەی ترۆریسمی ئەمریکا

سکرتاریەتی هەمیشەیی کۆنفرانسی نێو دەوڵەتیی پشتگری لە ئینتفازەی فەلەستینی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، کردەوەی ئەمریکا لەمەڕ دانانی ناوی "ئیسماعیل هەنیە" سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە لیستەی ناسراو بە ترۆریسمی شەرمەزار کرد .

 ئەم دەبیر خانەیە  رۆژی شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە: لیستەی بەناوی ترۆریسمی ئەمریکا ، لە ڕاستی دا لیستەی نەیارانی سیاسەتە دڕندانە و دژ مرۆڤانییەکانی ئەمریکا و لیستەی خەباتکاران دژی داگیر کاری زایۆنیستەکان و کردەوەی تاوانکارانەی ئەوانە .

 لەم بەیاننامەیە دا هاتووە: بریاری دژە مافی مرۆڤی کاربەدەستە ئەمریکاییەکان هەوڵێکی بێئاکامی دیکە دژی خۆڕاگری فەلەستین بووە و نیشاندەری ڕادەی لایەنگری شەیتانی گەورە لە ڕژیمی زایۆنی و هاودەستیی لەگەڵ ئەم ڕژیمە و لەبەر چاو نەگرتنی مافەکانی گەلی فەلەستینە.

ئەم بەیاننامەیە دەلێت: کردەوەی بێ بایخی ئەمریکا ، رەفتاری دووفاقییانە و زاڵمانەیە کە دژی  گەلی فەلەستین دوای ئیدعای ،ڕاگەیاندرانی بەیتۆلمۆقەدەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ئەنجام دەگرێت و بێ گومان نەک تەنیا چ کارتێکەری نییە لە سەر خۆڕاگری دا ، بەڵکوو وێڕای لەقاو دانیی زۆرتری سیمای ترۆریسمی ڕاستەقینەی ڕژیمی زایۆنی، ئیرادەی ڕێبەرانی مۆقاومە بەرامبەر ڕژیمی ساختەی ئیسرائیل بە بڕتر دەکاتەوە .

لە بەیاننامەی دەبیرخانەی هەمیشەیی کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی پشتگریی لە ئینتفازەی فەلەستینی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ، هەموو پەرلەمانەکانیی وڵاتە ئیسلامیی و سەربەخۆکان لە جیهان و هەروەها گرووپ و ڕێکخراوەکانی لاگری مافی مرۆڤ، دادگەری و مۆقاومەی شەرعی بەرامبەر داگیر کاری شەرعی بانگێشتن کراون تا بڕیاری ئەمریکا و ترۆریسمی  دەوڵەتی ڕژیمی زایۆنی شەرمەزار و لە مافەکانی هەموو گەلی مەزلوومی فەلەستین بەرەڤانی بکەن .

سەرپەیڤ