پەلاماری فرۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر پێتەختی یەمەن
فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی ئەمرۆ (یەکشەممە) بالاخانەیەک یان لە سەنعا پێتەختی یەمەن بۆردومان کرد کە بە هۆیەوە دوو کەس کوژران و ٢٠ کەسی تر بریندار بوون .
بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری "سەبا" سەرچاوەیەکی ئاسایشی یەمەن ڕایگەیاند لەم پەلامارە دا باڵاخانەی تویژینەوەی جەنایی سەنعا کاولبوو.
سەرچاوە یەمەنییەکان باسیان لە ئەگەری زۆرتر بوونەوەی ژمارەی قووربانیانی ئەم پەلاماراە کردووە . تەقینەوەی مین لە ستانی تەعیز لە باشووری رۆژئاوای یەمەن، لانیکەم سیی کوژراو و برینداریکی لێکەوتەوە . سەرچاوە پزشکییەکان لە یەمەن ڕایانگەیاند ئەم مینە لە زەوی کشت وکاڵ دا لە ناوچەی" یەختەل" لە باکووری شاری ئەلمەخا لە ستانی تەعیز لە یەمەن دا تەقییەوە .
کەناڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕاپۆرتی دا: ناوچە جۆر بەجۆرەکانی شارۆچکەی سنووری مەنبە لە ستانی سەعدە (باکووری یەمەن) کەوتە بەر پەلاماری مووشەکی و تۆپخانەی ڕژیمی ئالی سەعوود. هەروەها فرۆکە جەنگییەکانی سەعوودی لانیکەم هەشت جار دووشارۆچکەی "حیرز" و "میدی" یان لە ستانی حەجە "باکووری ڕۆژئاوا"ـی یەمەن بۆمباران کردووە .