شەهید بوونی فەلەستینییەک بە دەستی هێزی زایۆنیستی
هێزی زایۆنیستی لە درێژەی تاوانکارییەکانیان بە دژی گەلی فەلەستین، فەلەستینییەکی دیکەیان بە زەبری گوللە کوشت .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەسرەی یەمەن، وەزارەتی تەندوروستیی فەلەستین ڕایگەیاند: هێزی زایۆنیستی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە ناوچەیەکیان لەشاری نابلۆس لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون داوەتەبەر پەلامار کە بە هۆیەوە فەلەستینییەک شەهید بوو و نیزکەی چل کەسی دیکەش بریندار بوون .
لەم پەلامارە، دەیان فەلەستینیش لەبەر هەڵمژینی گازی فرمێسک هێن تووشی هەناسەبڕکێ بوون.
هەرلەم حاڵەدا کەناڵی تەلەفزیۆنیی مناری لوبنان ڕایگەیاند : هێزی ڕژێمی زایۆنیستی حەوت لاوی فەلەستینییان لەشاری نابلۆس گرتووە .
بەیانی ڕۆژی سێ شەممەش هێزی ڕژێمی زایۆنیستی ئەحمەد جرار خەباتکاری گوردانەکانی عیزەدین قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماسیان کە چەند حەوتە لەمەوبەر ڕاوەدوونرا بوو، لەشاری جنین لە کەرتی ڕۆژاوایی چۆمی ئوردون بە زەبری گووللە شەهید کرد .
فەلەسستینی داگیرکراو لە شەشەمی دیسەمبەری ساڵی 2017 دوابەدوای بڕیاری دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەبەر ناسێندرانی قودس وەک پێتەختی ڕژێمی زایۆنیستی، گۆڕەپانی تێکهەڵچوونی هێزی زایۆنیست لەگەڵ فەلەستینییەکانە.
لەم تێکهەڵچوونەدا تائێستا دەیان فەلەستینی شەهید و هەزاران کەسیش بریندار بوون .
بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان زۆرتر لە هەزار فەلەستینیش لە کاتی بڕیاردانی ترەمپ بە دژی قودس، گیراون.