جەختکردنی " ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" لە سەر درێژەی خەبات دژی تاقمەکانی خۆڕاگری فەلەستینی دژی ڕژێمی زایۆنی
یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتی ، جەختیکرد لە سەر درێژەی خەباتی تاقمەکانی خۆراگری فەلەستینی دژی ڕژێمی ، جەختیکرد.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " حەسین ئە میر عەبدوڵڵاهیان" دۆینی سێی شەممە لە دیداری "ناسر ئەبوو شەریف" نوێنەری بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە تاران بە ئاماژە ڕۆڵی٧ گرووپەکانی خۆڕاگری فەلەستینی لە خەبات دژی ڕژیمی داگیر کاری زایۆنیستی وتی، درێژەی خۆڕاگری تەنیا ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی ئەم رژیمە داگیرکارەیە .
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە دانیشتنی ئەمدواییەی سەرۆک پەرلەمانەکانیی وڵاتە ئیسلامییەکان لە تاران دا وتی: کاربەدەستانی پەرلەمانی وڵاتە ئیسلامییەکان بەبڕشتانە لە قۆدس و فەلەستین لایەنگری دەکەن.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها وتیشی ، ئەمریکا لەگەڵ بیانووی ناکارامەی بایکۆت لە قۆناخی نوێی دا روسیا، حیزبوڵڵا لوبنان و بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) یان داوەتە بەرپەلاماری خۆیان کە لە کردەوە دا دەبێتە هۆی هێزمەندی ئیرادەی وڵاتان و تاقمەکانی بەرئامانجی ئەوان دا .