پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنیست بۆسەر مزگەوتی ئەقسا
مزگەوتی ئەقسا جارێکی تر کەوتە بەر بێ ڕێزی و دەست درێژی شارۆچکەنشینانی زایۆنیست.
بەپێی ڕاپۆرتی منار، سەرچاوەکانی فەلەستینی ڕایانگەیاند: هاوکات لەگەڵ تێکهەڵچوونی هێزی زایۆنیست و شارومەندانی فەلەستینی لە هەندێ ناوچەی کەرتی ڕۆژاوایی لەوان ئەلخەلیل و قلقیلییە، شارۆچکە نشینانی زایۆنیست ئەمڕۆ چوارشەممە بەپێی داکۆکیی ڕژێمی داگیرکەری قودس پەلاماریان کردە نێو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا .
بەوتەی سەرچاوەکانی میدیایی، لۆرییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی وێڕای گەیشتن بە سلوان لە قودسی داگیرکراو دەستیان دایە ڕووخانی ماڵی فەلەستینییەکان .
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی تەندوروستیی فەلەستین بە ئاماژەدان بە درێژەی قەیرانی کەمبوونی سووتەمەنی لە نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە، ڕایگەیاند . هیچ ئاسۆییەکی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی کەمبوونی سووتەمەنی لەم نەخۆشخانەیە لە ئارادا نییە .
ڕژێمی زایۆنیستی لەساڵی 2006ەوە کەرتی غەززەی گەمارۆ داوە و پێش دەگرێ بە گەیشتنی کاڵای بنەڕەتی لەوان سووتەمەنی بو ئەم ناوچەیە .