بەرگرتنی ڕژیمی بەحرەین لە خوێندنی نوێژی هەینی لە ناوچەی ئەلدوڕاز
هێزە ئاسایشیەکانی ڕژیمی ئالی خەلیفە بە گەمارۆ دانی ناوچەی ئەلدوڕاز ، شوێنی نیشتەجێ بوونی شێخ عیسا قاسم مامۆستای هەڵکەوتەی بەحرەین بۆ هەشتا و دووهەمین هەفتە بەریان گرت بە بەڕێوە چوونی نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئیمام سادق (ع) .
ڕژیمی بەحرەین لە ژوئەنی 2017 وە بە سەندنەوەی مافی هاووڵاتیی بوون و دادگاییکرانی کرانی شێخ عیسا قاسم ڕێبەری شێعەکانی بەحرەین ناوچەی ئەلدوراز شوێنی نیشتەجێ بوونی ناوبراویان گەمارو داو و بەریان گرت بە بەرپا کردنی نوێژی هەینی لەو ناوچە . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ئیرنا لە هەمان حاڵدا هێزە ئاسایشیەکان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بە دوای ڕاگەیندرانی بانگەواز بۆ خۆپیشاندان دژی نیشتەجێی بونی بە زۆری شێخ عیسا قاسم و هەروەها بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی بەحرەینی ناوچەی ئەلدورازیان گەمارو دا . ڕژیمی ی بەحرەین لە شەش ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 11 هەزار شاروومەندی بەحرەینی بە تومه تی پڕ و پووچ گرتووە و مافی هاووڵاتی بوونی لە ژۆمارێک لەوان سەندووەتەوە و لەو وڵاتە دەری کردوون . بەحرەین لە 14 فێڤریەی 2011 وە بووەتە گۆڕەپانی ڕاپەڕینی جەماوەریی دژی ڕژیمی ئالی خەلیفە . خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی دامەزراندنی دادپەروەری و لەناو بردنی هەڵاواردنی ڕەگەز پەرەستی و هاتنە سەر کاری دەوڵەتی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیانن .