ڕێپێوانی فەلەستینییەکان لە ڕۆژی هەینیی تووڕەیی و تێکهەڵچوون لەگەڵ زایۆنیستەکان
شارە جۆربەجۆرەکانی ناوچەکانی داگیرکراوی فەلەستین ئەمڕۆ هەینی شایەتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوان و خۆپیشاندانی بەشکۆ بەنیشانەی تۆڵەسەندنەوە لەبەر تیرۆری شەهید ئەحمەد نەسر جرار ، خەباتکاری گوردانەکانی قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس و بۆ ئیدانە کردنی بڕیاری دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەمەڕ ناساندنی قودس وەک پێتەختی ئیسرائیل بوون .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بەگێڕانەوە لە ناوەندەکانی زانیاری گەیاندنی فەلەستین، شارە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژاوایی، قودسی داگیرکراو غەززە شایەتی بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی تووڕەیی و تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزی زایۆنیست بوون و لەقودس چل و پێنج هەزار کەس سەرباری بەرتەسکی توندی هێزی زایۆنیست، نوێژی هەینیان لە نێو حەوشەی مزگەوتی ئەقسا بەڕێوەبرد و دواجار لە ڕێپێوانی ئیدانەکردنی بڕیاری ئەمریکا سەبارەت بە قودس بەشدارییان کرد .
لە ڕەوتی ئەم تێکهەڵچوونانە چەند لاوی فەلەستینی بە زەبری گوللەی جەنگی و مەشقی بریندرا بوون و دەیان کەسی دیکەش لەبەر هەڵمژینی گازی فرمێسک هێن تووشی هەناسە بڕکێ بوون. لە پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر ڕێپێوانی ئاشتیانەی شارومەندانی فەلەستینی و نوێژی هەینی گوندی مەرزای ڕۆژاوا لە نیزیکی ڕامەڵڵا کە بۆ ناڕەزایەتی بەرامبەر دەست بەسەرداگیرانی ناوچە و شارۆچکەسازییەکان ئەنجام درا چەند کەس بریندار بوون .
لە ڕێپێوانی بەشکۆی نابلۆس لە باکووری کەرتی ڕوژاواش کەلەسەر بانگێشتنی حەماس بەڕێوە چوو، بەشداران بە بەرزکردنەوەی ئاڵای حەماس، دروشمگەلێکیان بۆ ڕێزگرتن لە لەخۆبوردوویی شەهید ئەحمەد جراریان بەرز کردەوە .