باڵوێزی ئێران لە بەیرووت: ئێران بەشانازییەوە داکۆکیی لەموقاوەمە دەکا
باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لوبنان وتی: نیزامی ئیسلامیی ئێران ئەمرۆ بەشانازییەوە داکۆکی خۆی لە بەرەی خۆڕاگریی لە لوبنان، عێراق و سووریا ڕادەگەیێنێ.
بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، محەممەد فەتحعەلی رۆژی هەینی لە ڕێوڕەسمی سی ونۆهەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لەنێو ئێرانیانی دانیشتووی لوبنان وتی: ئەمریکییەکان کە خۆیان گرووپی تیرۆریستیی داعش و تاقمە تیرۆریستییەکانی دیکەیان بەدیهێناو داکۆکییان کرد، ئەمڕۆ نکۆڵی دەکەن لە کردە وەیشومەکانیان.
محەممەد شەریعەتمەدار راوێژکاری فەرهەنگیی ئێران لە بەیرووتیش بەئاماژە بە دەوری سەرەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاڵاهەڵگریی کولتوری خۆڕاگریی لە جیهانی ئیسلام وتی: سەرکەوتنەکانی میحوەری موقاوەمە لە عێراق، سووریاو لوبنان دەریخست کە ورەی خۆڕاگریی بووەتە کولتورێکی پراکتیکی لە نێو گەلانی خۆڕاگری ناوچە.
شەریعەتمەدار بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە کولتوری شەهادەت و ڕێزگرتن لە خێزانی ئەو شەهیدانە دەورێکی گرینگ دەبینێ لە مانەوەی ورەی ئەمەگداری و خۆبەخت کردن لەنێو نەتەوەکانی ناوچەدا، وتی: شەهیدانی موقاوەمە ڕێگایەکی تازەیان خستەبەردەم بەرەی ئەمڕۆ و پێشانیان دا ئەو کولتور کەم وێنەیە لەنێو بەرەی لاوی ئەمڕۆش جێگەو شوێنێکی بەرزی هەیە.