کۆبوونەوەی نائاسایی فەرماندەرانی سوپای ڕژێمی زایۆنی
"ئاویگدۆر لیبێرمەن" وەزیری جەنگیی کۆبوونەوەی خێرای بە بەشداری " گادی ئایزنکوت" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپا و کاربەدەستانی دیکەی سەربازی ئەم ڕژیمە بە مەبەستی لێکدانەوەی گۆرانکارییەکانی ئێستای سوریا بەڕێوە برد.
بەرەڤانی ئاسمانی سوپای سوریا بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٦ دەستدرێژکاری سوپای ڕژیمی زایۆنی لە بەرزاییەکانی جۆلان دا سەرنخوونکرد.
چەند کاژێریک دوای وەبەر پەلامار درانیی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٦ ڕژێمی زایۆنی لە لایەن سوپای سوریاوە فڕۆکە جەنگییە ئیسرائیلییەکان جارێکی تر ئامانج گەلیکیان لە ستانی ڕیف دیمەشق لە انوەوەی خاکی سوریا دا بۆردومان کرد.
بە گوێرەی راپۆرتی کەناڵی ١٠ تەلەڤزیۆنی ڕژیمی زایۆنی، کابینەی ئاسایشی ئەم ڕژێمە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ، بە سوپای ئیزنی داوە تا درێژە بدات بە پەلاماری ئاسمانیی بۆ سەر سوریا .
سەرچاوە میدیاییەکانیی ڕژێمی زایۆنی باسیان لە داخرانیی کاتی فڕینەکان لە فڕۆکە خانەی نێو دەوڵەتی " بن گۆریون" لە باکووری ناوچە داگیر کراوەکان دا کرد و ڕایانگەیاند هەرێمی ئاسمانی فەلەستینی داگیر کراو لە باکوور تا تیلئەبیب بە شێوەی کاتی داخراون؛ ئاژیری مەترسی لە جۆلانی داگیر کراو و "ئەلجەلیل" دەنگی بەرزبۆتەوە و دانیشتوانی ئەم ناوچەگەلە لە حەشارگەکان دان.
ڕژێمی زایۆنی بەر لەوەیش چەندین جار بەمەبەستی پشتگریی لە ڕەشەکوژەکان، بنکە ومەتەڕێزی سوپا و ژێرخانەکانی سوریای داوەتە بەر پەلاماری خۆی دا .