شوبات 10, 2018 13:35 Asia/Tehran
  • سوپای سوریا فڕۆکەی جەنگی ڕژیمی زایۆنی سەرنخوونکرد

بەرەڤانی ئاسمانی سوپای سوریا بەیانی ئەمڕۆ (شەممە) فڕۆکەیەکی جەنگیی ئیف ١٦ دەستدرێژکاری سوپای ڕژێمی زایۆنیی سەرنخوونکرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ؛ بەیانی  ئەمڕۆ میدیا سوریاییەکان  بە ئاماژە دان بە سەرنخوونبوونی فڕۆکەیەکی جەنگی ڕژیمی زایۆنی لە بەرزاییەکانی جۆلان ، ڕایانگەیاند، فڕۆکە وانی ئیسرائیلی ئەم فڕۆکە جەنگییەیش کوژراوە.

 میدیا کانی ڕژیمی زایۆنی ئیدعای هاوێژرانی پینج مووشەک لە سوریاوە بەرەو بەرزاییەکانیی جۆلان لە باکووری سوریا لە کاژێرەکانی کۆتایی شەوی ڕابردوو دا دەکەن و ڕایانگەیاندووە، لە کاردانەوە بەم پەلامارە، دەستیان داوەتە ئەنجامدانیی پەلامارگەلێک بۆ سەر خاکی سوریا .

 ڕوسیا ئەلیۆم ڕاپۆرتی دا، دوا بە دوای  دەستدرێژیی فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیلی  ئیف ١٦ و بۆمباران کردنیی ئامانجگەلێک لە سوریا دا ، بە هۆی سیستێمی بەرەڤانی ئاسمانی سوریا سەرنخوون کراوە .

 سوپای رژیمی زایۆنی ڕایەگەیاند:  فڕۆکەی ئیف ١٦ ڕژیمی زایۆنی سەرنخوون بۆتەوە .

سەرپەیڤ