نیسان 07, 2018 17:15 Asia/Tehran
  • رەزامەندیی دەربڕین لەگەڵ درانی قەرزی یازدە ملیارد دۆلاریی بە لوبنان لە دانیشتنی

وەزیری دارایی لوبنان ڕایگەیاند، لەدانیشتنی "سێدر" کە دوێنێ هەینی بۆ یارمەتیدانی لوبنان لە پاریس بەڕێوە چوو، قەرزگەلێک بەبڕی یازدە ملیارد دۆلار دەدرێ بە لوبنان.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلعەرەب، عەلی حەسەن خەلیل وەزیری دارایی لوبنان وتی: چوار ملیارد دۆلار لەو یارمەتیانە، لەچوارچێوەی قەرز لەلایەن بانکی جیهانی دەدرێ بە لوبنان.

لەهەمان کاتدا، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان، دوێنێ هەینی لە دانیشتنی سێدری پاریس وتی: ئابووریی لوبنان شایەتی گەشەی ساڵانە بەمامناونجی سەتا هەشت بوو کە پاش شەڕ لە سووریاو کۆچی ژمارێکی زۆر لە خەڵکی سووریا بۆ لوبنان، ئەو گەشەکردنە سەتا یەک کەمی کرد.

پێشتر میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان بەپێداگری لەسەر پێویستیی چارەسەریی کێشەی ئاوارە سووریەکان وتی: لەشەڕی سووریا، نزیک بە یەک و نیو ملوێن سووری پەنایان بردە لوبنان کە وەرگرتنی ئاوارەی سووری ئەرکێکی مرۆیی بووە بەڵام درێژەی مانەوەیان خەرجێکی زۆر هەڵدەگرێ و کۆمەڵگای جیهانی تائێستا یارمەتی لوبنانی نەداوە.

هەروەها ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە لەو دانیشتنە وێڕای بەگرینگ زانینی مێژوو و جوگرافیای لوبنان و پەیوەندییە مرۆییەکانی نێوان لوبنان و فەڕانسە وتی: ٤٠٠ملوێن یۆرۆ وەک قەرز و ١٥٠ملوێن یۆرۆ وەک یارمەتی تەرخان درا بە لوبنان.

ژمارێک کارناس، ئامانجی فەڕانسە لە بەڕێوە بردنی ئەو کۆبوونەوە لە سەروبەندی هەڵبژاردنە گرینگەکانی پەرلەمانیی لوبنانیان، کارتێکەریی لەسەر ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنانە ڕاگەیاند، هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی لوبنان شەشی مای٢٠١٨ بەڕێوە دەچێ.

سەرپەیڤ